کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ ئاگاداریی هه‌موو ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان

00:28 - 15 جۆزەردان 2715

سڵاو! وه‌ک ئاگادارن له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا نووسراوەیه‌کی ته‌نزئاسا له‌ لایه‌ن کاک ره‌سووڵ سوڵتانی لە فەیس‌بووک‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، ئەم بابەتە‌ بۆچوونی جۆراوجۆری له‌ سه‌ر نووسراوه‌ و به‌ جۆرێک ‌کاردانه‌وه‌ی لێکەوتۆتەوە‌ کە خه‌ریکه‌ ئاراستەیەک بەخۆوە‌ ده‌گرێ کە به‌ زیانی حیزب و کەسایه‌تیی هاورێیانی حیزب ته‌واو ده‌بێ. هەر لەم سۆنگەیەوە بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێیان و دۆستان له‌ فه‌یس‌بووک یه‌کتر بڕیندار نه‌که‌ن و حیزبیش نه‌که‌وێته‌ حاڵه‌تێک که‌ به‌ هه‌نگاو و قسه‌ی یه‌کێک له‌ ئەندامانی تووشی زیان و خه‌سار بێ؛ داوا لە ئەندامانی حیزب و بەتایبەتی ئه‌وانه‌ی به‌ جۆرێک له‌ جۆره‌کان کەموزۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ چ به‌ موافق و چ به‌ موخالیف شتی‌یان نووسیوه‌ و تێبینی‌یان داوه‌، شته‌کانیان به‌ ته‌واویی بسڕنه‌وه‌ و پاکی بکه‌نه‌وه‌. هه‌ر هاوڕێیه‌ک له‌و باره‌وه‌ تێبینی، بۆچوون، پێشنیار و ته‌نانه‌ت سکاڵاشی هه‌یه‌ دەتوانێ له‌ رێگای ئۆرگان و ته‌شکیلاتی حیزبەوە مه‌سه‌له‌کانی به‌ ئۆرگان و به‌رپرسانی حیزب ڕابگه‌یه‌نێ.

بـــــــــــه‌رێزه‌وه‌ سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان ١٣٩٤/١٤/٣