کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی‌ ژنێكی‌ كورد به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان

20:03 - 16 جۆزەردان 2715

ژنێكی‌ كورد به‌ هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران برینداربوو. به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ ماف نیوز، ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی‌ جۆزه‌ردان ژنێك به‌ ناوی‌ شیلان مرادی‌ له‌ سنووری‌ شاری‌ خۆی سه‌ربه‌ پارێزگای‌ ورمێ به‌ هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ ماشێنه‌كه‌یان بریندار بوو. به‌پێی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌ شیلان مرادی‌ خاوه‌نی‌ منداڵێكی‌ 3 ساڵان و خه‌ڵكی‌ ئاوایی "تام تام" قه‌ره‌زیائه‌دینی‌ خۆیه‌یه‌و تا ئاماده‌كرانی‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ناوبراو له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ شاری‌ خۆی خه‌وێندراوه‌. شایانی‌ باسه‌ كه‌ ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ نزیك پردی‌ خاتوون له‌ به‌شی‌ ناوه‌ندیی خۆی‌ ڕووی‌ داوه‌ و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هۆكاری‌ ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش ئاشكرا نه‌كراوه‌.