![](/files/azaddddd.jpg)
ڕۆژی دووی جۆزه‌ردانی ساڵی١٣٧٦ (٢ خرداد)ی هه‌تاوی ڕۆژێکی مێژوویی بوو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕه‌وتی سیاسی‌و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له‌و ڕۆژه‌دا به بۆنه‌ی ده‌وری شه‌شه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی له ئێران خه‌ڵکێکی زۆر ڕوویان له بنکه‌کانی ده‌نگدان کرد‌و ده‌رهاته‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگده‌ران سه‌رۆک کۆماربوونی «محه‌مه‌د خاته‌می» لێ‌که‌وته‌وه. خاته‌می وه‌زیری پێشووتری وه‌زاره‌تی « فه‌رهه‌نگ‌وڕێنوێنی ئیسلامی» له سه‌رده‌می هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی بووکه ئێستا دوای هه‌شت ساڵ سه‌رۆک کۆماری کورسیه‌که‌ی بۆ یه‌کێ له دوو ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی هه‌ڵبژاردنه‌کان له دووباڵی سیاسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی واته بناژۆخوازه‌کان‌و لایه‌نگرانی ڕێچکه‌ی خومه‌ینی ( پیروخط امام) به جێده‌هێشت. به‌ربژاری یه‌که‌م «ناطق نوری»و به‌ربژاری لایه‌نگرانی رێچکه‌ی خومه‌ینی، محه‌ممه‌د خاته‌می بوو، چاره‌نووس ئاوڕی له خاته‌می دایه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌دوای کۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق‌و مردنی خومه‌ینی له ساڵی١٩٨٩ به‌دواوه، ڕه‌فسه‌نجانی بۆ هه‌شت ساڵ سه‌رۆک کۆماری ئێران بوو، هه‌ندێ ئابلۆقه‌و گه‌مارۆی ئابووری‌و سیاسی که له ١٩٧٩ به دواوه‌و به‌هۆی بارمته‌گرتنی دیپلۆماته ئه‌مریکاییه‌کان له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران، له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو ڕۆژاواوه به‌گشتی خرابووه سه‌ر ئێران هه‌ڵگرێ‌و جیهانی ئازاد‌و ئه‌ورووپا هه‌ندێ ده‌لاقه‌ی به ڕوودا بکه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ڕه‌فسه‌نجانی‌دا چه‌ند تێرۆری سیاسی له ئۆپۆزیسیۆنی دژه حکوومه‌تی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌و له ئه‌وروپادا کرا که به شێوازی جۆراوجۆر دیزه به ده‌رخۆنه ده‌کران. بۆ وێنه تێرۆرکردنی د. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، کەسایەتیی ناوداری کورد‌و سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان له ١٩٨٩و تێرۆرکردنی د. سه‌عید (صادق) شه‌ره‌فکه‌ندی‌و چه‌ند هاوڕێی حیزبی وه‌ک به‌ڕیزان «همایون خان سلطانی اردلان، کاک فتاح عبدلی» له «بێرلین» که‌دواتر به که‌یسی «میکۆنوس» ناوبانگی ده‌رکردو هه‌ر ئه‌وپه‌روه‌نده‌ش سیمای هەندێ چاکه‌وه‌بووی کۆماری ئیسلامیی سەردەمی ڕەفسەنجانی بە شێوازێکی بێ‌وێنە رەش‌وڕەهەنده کرد.
دۆزی میکۆنوس خاڵی وەرچەرخانی «پرسی کورد» لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ ئێران‌دا بوو. دوای ٥ ساڵ لێکۆڵینەوەو بە دواداچوون‌و جوامێرایەتی «داواکاری گشتی دادستان»ی بێرلین، سەرەڕای شانتاژو ترساندن‌و هەڕەشەو گوڕەشەی سیاسی لەلایەن کۆماری ئیسلامی‌و دەوڵەتی ئاڵمانەوە، دادگای فێدڕاڵی ئاڵمان دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک بڕیاردەری ڕاستەوخۆو پاڵپشتی مادی‌ومەعنەوی سەرەکی تێرۆریستانی بکوژی دوکتور شەرەفکەندی‌و هاوڕێیانی سەرکۆنەو مەحکووم کرد، دوای دەرچوونی ئەم حوکمە دادوەرانەی دادگای ئاڵمان دژی کۆماری ئیسلامی عه‌لی خامنه‌یی، ئه‌کبه‌ر ڕه‌فسه‌نجانی، عه‌لی فه‌لاحیان وچه‌ند به‌رپرسی ورد و درشتی کۆماری ئیسلامی بە تێرۆریستانی ئەم پەروەندە مەحکووم کران‌و بۆ لەقاودانەوەشی لەلایەن هەمان دادگاوە، بەرپرساریەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە خرایە ئەستۆی پۆلیسی نێونەتەوەیییەوە (پلیس اینتێرپول)به‌وبڕیاره‌ی که لە هەر کوێی جیهان یەکێ لەم بەرپرسانەی ئێران ده‌رکه‌ون دەستگیر بکرێن‌و بدرێنە دەستی دادگای بێرلین... هەر بۆیە چەند هه‌فته‌ی پێش دەنگدانی ٢ی جۆزەردانی ١٣٧٦ ڕۆژانی ڕەش‌و ڕێسواو پڕ لە دڵه‌ڕاوکێی کۆماری ئیسلامی بوو. له لایێکی دیکه‌وه بارودۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆێ به‌رپابوونی هه‌رێمی باشووری کوردستان له لایه‌ن ئه‌مریکاو ڕۆژاواوه له ساڵی ١٩٩١ به دواوه، به‌رپرسانی ئێرانی تووشی سه‌رسام‌و دڵگرانی‌و ڕاڕایی کردبوو. هه‌رچه‌نده باڵی بناژۆخواز واته لایه‌نگرانی عه‌لی خامنه‌یی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران که‌وته بزاڤێکی بێ‌وێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بگرێ به سه‌ر کورسی سه‌رۆک کۆماری‌دا به‌ڵام له کوت‌وپڕدا لایه‌نگرانی ڕه‌فسه‌نجانی که‌وتنه باڵ‌و»محه‌مه‌د خاته‌می»یان وه‌ک به‌ربژاری ده‌نگدانه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ناساند. کاتێ محه‌مه‌د خاته‌می به هێنانه‌وه‌ی 22 میلێون ده‌نگی ده‌نگده‌ران بوو به سه‌رۆک کۆمار، کۆماری ئیسلامی له ئه‌و په‌ڕی په‌رته‌وازه‌یی‌و ته‌ریک بوونی سیاسی/ دیپلۆماتیکی خۆیدابوو.
به‌هه‌رحاڵ محه‌مه‌د خاته‌می وه‌ک سه‌رۆک کۆماری «دوورگه‌یه‌کی په‌رته‌وازه» له جیهانی سیاسی‌دا به‌ره‌وڕووی ده‌زگایێکی دیپلۆماسی وێران، کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بێبڕانه‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌تی‌وکێشه ئایینی‌ومه‌زهه‌بییه‌کان له ئێران‌و هه‌روه‌ها ئابووریێکی هه‌ڵپه‌سێردراو، دراوێکی بێنرخ‌وسیاسه‌تێکی پڕله ئاڵۆزی‌و پڕله پرسیار له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوخۆدا وزۆر به‌ربه‌ستی دیکه‌ی کۆنی سه‌رده‌می هاشمی‌و سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران/ عێراق‌و چه‌ند کێشه‌ی دیکه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ببوو...
کاتێ خاته‌می سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیشان ده‌درا به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی ڕێفۆرم‌خواز له ناو سیاسیکاران‌و کاربه‌ده‌ستانی باڵای کۆماری ئیسلامی سه‌ری هه‌ڵداوه‌و نازناوی « به‌ره‌ی ٣ی جۆزه‌ردان»ی پێ به‌خشرا ، ڕووداوه‌کانی دوای ده‌ست‌به‌کاربوونی محه‌مه‌د خاته‌می ڕویێکی دیکه‌ی سیمای به‌ره‌ی٢ی جۆزه‌ردانی نیشانی جیهانی سیاسه‌ت‌و کۆمه‌ڵگای ناو ئێران ده‌دا.
به‌ره‌ی 2ی جۆزه‌ردان که نازناوی «ڕیفۆرمخوازی» پێبه‌خشرا بووبه «لایه‌نگری ئابووری ده‌وڵه‌تی»و هه‌روه‌ها ( پیروخط امام) ده‌ناسران، که‌سانێ بوون که به دیواره‌کانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران‌دا هه‌ڵگه‌ڕان‌و٤٤ ڕۆژ ده‌یان دیپلۆماتی ئه‌مریکایییان به بارمته گرت.
هه‌رچه‌نده که‌سانی دیکه‌ی سه‌ر به لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی بیروهزری ناوکۆماری ئیسلامی خوێندکاره‌کانیان له‌م بارمته گرتنه‌دا به‌شدار کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیاربوو ئه‌م کاره به‌ناوی خوێندکارانی « پیرو خط امام» له‌قاو درایه‌وه‌و ئه‌م کرداره هه‌ڵه سیاسیه‌ی ئه‌م گروپه دواتر له ساڵی 1376دا‌و کاتێ محه‌مه‌د خاته‌می وه‌ک یه‌کێ له ئه‌ندامانی ئه‌م هێزه سیاسی‌یه بووبه سه‌رۆک کۆمار، به‌رۆکی پێ گرتن‌و وه‌ک خاڵێکی ڕه‌شی کارنامه‌ی ئه‌م گروپه به‌ربه‌ستی له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی ئێران بۆدروست کردن. هه‌ربۆیه بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و»بارمته گرتنه» بیرۆکه یان «تێز»ی «گوت‌وبێژی شارستانیه‌ته‌کان»له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه وه‌ک کارتێکی سیاسی به‌هێزخرایه ئه‌جێندای سیاسی ئێرانه‌وه‌و دووئامانجی پێکا:
- باسی فره نه‌ته‌وه‌یی ئێران خرایه په‌راوێزه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران وه‌ک یه‌ک شارستانیه‌تی قاییم‌و تۆکمه که دوو توخمه‌ی ئاریایی/ئیسلامی له‌خۆدا گرتوه له به‌رانبه‌ر شارستانیه‌تی ڕۆژاوادا ڕاوستاوه‌و خه‌ریکی دانوستانی کولتوری‌وسیاسی‌وئابووری ده‌بێ.
- نوێنه‌رایه‌تی وڵاتێکی یه‌کده‌ست‌و یه‌كده‌نگ‌و یه‌کگرتوو ده‌کات وله‌وسۆنگه‌وه هه‌موو ده‌نگه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان‌و مێژووی چه‌ندین سه‌د ساڵه‌ی شۆڕشی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک په‌روه‌نده‌یه‌کی داخراو (مختومه) له قه‌ڵه‌م ده‌درا و کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شارۆمه‌ندێکی ئێرانی بوون که هه‌بوونیان به‌شێک له شارستانیه‌تی ئێران ئیسلامی‌دا ماناهه‌ڵگره که ئه‌م شارستانیه‌ته ئێرانیه بڕیار وابوو له گه‌ڵ جیهانی کولتووری ڕۆژاوایی‌دا بکه‌وێته گوت‌وبێژ‌ودانوستاندنه‌وه. هه‌ربۆیه که‌سایه‌تی کورد له‌م بارودۆخه‌دا له»مللیه‌ت«وا کورد بۆخۆی پێناسه کردبوو هه‌روه‌ها له یاساکانی کۆماری ئیسلامی‌دا وه‌ک «قومیت» ناوی لێنرابوو ده‌هاته ئاستی شارۆمه‌ندێکی ئاسایی ئێرانی که هه‌موو بیروبۆچوونه‌کانی ده‌با له گه‌ڵ پایته‌ختی ئیداری و کولتووری و سیاسی و دیپلۆماتیک و ئابووری وڵاتی ئێران واته تاران (قلب تپنده‌ی ایران) وه‌ک خۆیان ده‌یانگوت رێک بخات.
ئەم وتارە لە ژمارە ٦٥٧ی رۆژنامەی کوردستاندا بڵاوبۆتەوە