کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمیی لویس ئایالا، سکرتێری ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست بۆ سکرتێری گشتیی حدک بەبۆنەی ئێعدامی مەنسوور ئاروەند

06:29 - 27 جۆزەردان 2715

لویس ئایالا، سکرتێری ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست بەبۆنەی ئێعدامی مەنسوور ئاروەند، تێکۆشەرێکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بۆ خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ناردوە. دەقی ئەو پەیامە بەمجۆرەیە: خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان هەڤاڵی هێژا، دۆستی خۆشەویست! ئێمە بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی لە سێدارە دانی مەنسور ئاروەند، زیندانیی سیاسیی و چالاکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، لە رۆژی یەکشەممە ١٤ی مانگی ژووئەن، دوای پشتراست کرانەوەی حوکمی لە سێدارەدانی لە لایەن دادگای باڵای ئێرانمان پێ گەیشت. من ئێوە لە هاوپشتیی ئەنتێرناسیۆنال سوسیالیست لە بەرامبەر نادادپەروەرییەکی وەهادا دڵنیا دەکەمەوە. ئێمە لە تەنیشت ئێوە و گشت ئەو کەسانەی وەک مەنسور ئاروەندین کە لە ئێران هەموو هەوڵ و توانایان بۆ دەستەبەر کردنی ئازادی و مافەکانیان خستۆتە گەڕ. تکایە پرسە و سەرخۆشیی بێ خەوشی ئێمە بە بنەماڵە، دۆستان و هەڤاڵانی مەنسور لەم ساتەوەختە رەشە دا بگەیەنە. یاد و ناوی مەنسور نامرێ و دەبێتە هاندەری خەڵکی تر بۆ خەبات بۆ دێموکراسی و رێز بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان. لەگەڵ رێزی برایانە لویس ئایالا سکرتێری گشتی ١٦ی ژووئەنی ٢٠١٥