کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ٣٥ ساڵەی ڕادیۆ دەنگی کوردستان

21:13 - 27 جۆزەردان 2715

شۆرشی کوردوکوردستان منە تداری هەندێ دیاردە ی رۆژئاوایی یە. لەوانە کەرەستەی ڕاگەیاندن وەک ڕادیۆ،تەلەڤیزیۆن،ڕۆژنامە،بێتەل،ئێنتەرنێت وسەتەلایت...ڕۆژاوالە سەدەی هەڤدە بەدواوە بوو بە کانگەی داهێنان وتەکنۆلۆژیای ڕاگەیاندن و فەرهەنگی کەڵک وەرگرتن لەڕاگەیاندن یان(مەسمیدیا)لەجیهانی پەیوەندیە مرۆڤانیەکان دابووە.خەسڵەتی کۆڵونیالیستی وڵاتانی زێدەخوازی وەک بریتانیا، فەڕەنسا،ئیتالیا، ئەڵمان ودواترئەمریکا پێویستی بە پڕۆپاگەندەوهەروەها گەیاندنی زانیاری بۆ چوار گۆشەی دنیا بوو. گواستنەوەی دەیتاوزانیاری وهەواڵ، هەوەجەی بە کەرستەی خێرا و کەمخەرج و بەسوود بوو،هەربۆیە تێکنۆلۆژیای مۆدیرن هاتە خزمەتی سیاسەت وپەرە پێدانی فەرهەنگی وڵاتانی زلهێزبۆ مانەوەیان لە گۆڕەپانی ململانێی بەدەستهێنانی ماکەخاوەکان و هەروەها هەناردەکردنی کەلوپەلی بازاڕ لە شوێنەکانی دیکەی جیهان.بۆ وێنە:ڕادیۆ،تێلێگراف وتێلێفۆن ودواتر بێتەل وتێلێڤیزیۆن و ئێستاش ئینتیرنێت وسەتەلایت دەوری سەرەکی دەگێڕن لە گواستنەوەی پەیام و قسەوباس بە شێوازی جۆراوجۆر. لە ساڵی ١٨٩٩دا،ڕادیۆ هاتە بازاڕەوە ولەماوەیەکی کورتدا بەشێکی گەورەی جیهانیی لە بواری ڕووتێکردن وڕاکێشانی جەماوەری گوێگرەوە هێنایە سەرهێڵی ئامانجی خۆیەوە.. لە جەنگەی شەڕی دووهەمی جیهانیدا ڕادیۆ ڕووی کردە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەچەند پایتەختی وەک قاهێرە،ئەستەمبۆڵ،بەغداوتاران،ئێزگەی ڕادیۆیی دامەزرا. لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا،دەوڵەتی کوردستان بڕیاریدا بە کردنەوەی ئێزگەی ڕادیۆ لە مەهابادی پایتەخت دا.تەمەنی ڕادیۆی کوردی مەهاباد لەگەڵ کۆتایی هاتنی خەمباربەڵام قارەمانانەی کۆماری کوردستان دوایی هات. لە ساڵی ١٩٧٩دا ئەو کەسەی وا کۆماری کوردستانی ڕووخاند بە چاوی فرمێسکبار وڵاتەکەی خۆی بەجێهێشت و کۆتایی بە دەوڵەتەکەی هات.ئەو کەسانەی وا لە کۆماری کوردستاندا ئەرکیان بینیبوو یا شەهید ببوون یان لە تاراوگەدا بوون و یان لە زیندانداساڵانێکی زۆریان تێپەڕکردبوو.لەگەڵ ئەواندا نەسڵێک پێگەیشتبوون کەبە منداڵی شایەتی بەرپابوون و لەناوچوونی کۆمار بوون.ئەوان بڕیاریان دابوو درێژەبە ڕێبازی پیرۆزی کۆماری کوردستان بدەن،هەر بۆیە خۆیان لە بواری سیاسی و کولتوریدا پێگەیاند و چاوەڕوانی دەرفەتێک بوون کۆمارێکی نوێی کوردستان بەرپا بکەنەوە و ئەم دەرفەتە لە ١٩٧٩ واتە ١٣٥٧ی هەتاوی هاتە ئاراوە هەرچەند تاج و تەختی شاهەنشایی تێک رووخا بەڵام بەداخەوە کۆماری سێدارە وسەربڕین وماڵوێرانی بەرپا کرا و ئەو کۆمارە ئیسلامیە لە یەکەم هەنگاودا پەلاماری کورداستانیدا وپەنجە دۆزەخیەکانی بە خوێنی خەڵکی کوردستان سوور کرد.بەداخەوە جیهان لە زۆربەی کردارە دزێوە نگریسەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان ئاگادارنەبوو،هەروەها(شۆرشی کوردی) لە بواری کەرەستەی ڕاگەیاندندا لاواز بوو. بەڵام حێزبی دێموکراتی کوردستان وەک پارتی دامەزرێنەری کۆماری کوردستان لە ١٣٢٤ی هەتاویدابڕیاری بە کردنەوەی ئێزگەی ڕادیۆدا و بە خۆشییەوە ئەم بڕیارە بەجێ وژیرانە لە رۆژی ٢٧ی جۆزەردانی ١٣٥٩ی هەتاوی لە رۆژێکی وەک ئەمرۆداو لە ٣٥ ساڵ پێش ئێستادا بوو بە کردار و بۆ یەکەم جارپرۆگرامەکانی ڕادیۆدەنگی کوردستان وەک یەکەم ڕادیۆی شۆرشی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بنکەی ڕادیۆ لە کوێستانی"لەندی شێخان" لە مەڵبەندی "مەنگوڕایەتی" سەربە"مەهاباد"ەوە بڵاو کرایەوە. گرنگی دامەزراندنی ڕادیۆی شۆرشی کوردی لەو سەردەمەدا لەوەدابوو لە کاتێکی هەستیاروگونجاودا درووست کرا لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران پەلامارێکی دژوارو ماڵوێرانکەری ئاراستەی ڕۆژهەلاتی کوردستان کردبوو،هەروەها سیاسەتی(پەردەی ئاسنین)ی خستبووە سەر ڕەوشی ئاڵۆزاوی کوردستان و نەیدەهێشت هیچ جۆرە هەواڵ و باس و زانیارییەک سەبارەت بە شەڕی کوردستان بگاتە گوێی ئێران و بەشەکانی دیکەی کوردستان و جیهان بە گشتی،بەڵام ڕادیۆدەنگی کوردستان تابووی خەبەری و سانسۆڕی ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامی شکاند و دەنگی شۆرشی پیرۆزی کوردستانی گەیاندە گوێی خەڵکی ئێران وجیهان و ئەم پەیامەی ڕاشکاوانە گەیاند: کوردی ڕۆژهەڵات زیندووە و شۆرشی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان خەریکی خەباتی ئازادیخوازانەی خۆیەتی بۆ مانەوەی لە گۆرەپانی فەرهەنگی سیاسی و جوغرافیایی دنیادا. ڕادیۆ دەنگی کوردستان ئامانجەکانی خەباتی چەکداری لە پێناو ڕزگارکردنی خاکی نیشتمان و گەلی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر دەگەیاندە گوێی گوێگرانی خۆی.دەنگی کوردستان دەنگی خەڵکی کوردستان بوو لەبەر ئەوەی قسەی دڵی ئەوانی دەکردو ئاوێنەیەک بوو بۆ وێناکردنی ئاواتە سەرکوتکراوەکانی گەلی ستەمدیدەی کورد. ئەو گەلەی وا ڕۆڵەی میدیا وکەیخەسرەو بوولە جامی"جیهان وێنا"ی کەیخسرەوی واتە ڕادیۆ دەنگی کوردستاندا، ڕابردوو هەروەها ئێستای خۆی شرۆڤە دەکردو خەریکی بیر کردنەوە و ڕامان دەبوو بۆ داهاتوو...ئەوەش کلیلی مەتەڵی مانەوەی ڕادیۆ کوردستان بوو لە گۆڕەپانی سیاسی و فەرهەنگی کۆمەڵگەی کوردی دا. لە کۆتاییدا بە پێویست دەزانڕێ یادێ لە ڕەوانشاد" ئەندازیارخەیاتی" بکەین کە بۆ درووست کردنی یەکەم ڕادیۆ،کەڵکی لە بیسیمێکی کارکردوو وەرگرت. جێی خۆیەتی شەهید"سەرگوردعەباسی" لە بیر نەبەینەوە کە بە ناساندن و هێنانی موهەندس "خەیاتی" بۆ شۆرش خزمەتێکی شایانی بە بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.شایانی باسە ڕادیۆی دەنگی کوردستان بە سێ زمانی کوردی ،فارسی و تورکی پڕۆگرامی بڵاو دەکردەوە. وەک یادکردنەوەی یەکەم بەڕێوەبەران و کادرەکانی ڕادیۆ دەنگی کوردستان پێویستە باسی بەڕێزان حسێن ڕەهبەر،مەنسوورخوسرەوی و خەسرەو کاشانی وەک کارمەندانی بەشی ئەندازیاریی دەنگ بکەین کە خزمەتی شۆڕشیان دەکرد.هەروەها بێژەرەکان لە بەشی کوردیدا بریتی بوون لەڕەوانشاد تەهاعەتیقی و بەڕێزان خەجییجە مەعزوور،کاک ئەحمەد شێربەگی. ئەونووسەرانەش وا خەریکی شرۆڤەی سیاسی بوون و ووتارەکانیان بڵاو دەکرایەوە ئەندامانی پایەبەرزی حێزب بوون بۆ وێنە شەهیدان د.قاسملوو، د.شەرەفکەندی،ڕەوانشاد کەریم حیسامی و بەڕێزان:عەبدوڵا حەسەنزادە،هاشم کەریمی،فەتاح کاویان و مستەفا شەڵماشی. لەم سەدەردەمەدا،ڕادیۆ دەنگی کوردستان وەک زۆربەی ئێزگە ڕادیۆییەکانی جیهان لەگەڵ سیستەمی دیجیتاڵ ڕیکخراوە و لە ڕێگەی سەتەلایتیشەوە بڵاو دەبێتەوە...... ئەوەی دیارە ڕادیۆی دەنگی کوردستان،ڕادیۆی شۆرشی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو،هەر چەندە بە هۆی شەڕو پەڵامارەکانی هێزەکانی کوماری ئیسلامی بۆ ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان جێ گۆڕکێی کردووە بەڵام ڕەگ و ڕیشەی لە ناو ناخ و ویژدانی هەزاران هەزار کوردی وڵات پارێزدایە و خەونی ئەوە دەبینێ کە بنکەکەی لە مەهابادی پایتەختی کۆمار یان ورمێی سمکۆ یان سنەی ئاردەڵان و کرماشانی فەرهادی ئاشق دا بەرپا بکاتەوە ....بە هیوای ئەو ڕۆژە ئەو ئاواتە پیرۆزە ببێ بە ڕاستیێکی شیرین...