کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ به‌ربڵاوی‌ ئه‌ندامانی‌ پ كا كا له‌ توركیه‌

08:02 - 3 گەلاوێژ 2715

پۆلیسی‌ وڵاتی‌ توركیه‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ ٢٥١ كه‌سیان له‌ ١٣ پارێزگای‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرد. ئه‌م كه‌سانه‌ به‌ تاوانی‌ هاوكاریكردنی‌ داعش، حیزبه‌ چه‌په‌كان و پ كا كا له‌ لایه‌ن پۆلیسی‌ توركیه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كراون. پاش هێرشی‌ خۆكوژیی ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ شاری‌ سورووچ، حیزبی كرێكارانی‌ ( پ كا كا) به‌رپرسایه‌تیی كوژرانی‌ دوو پۆلیسی‌ تورك له‌ نێوخۆی‌ وڵاتی گرته‌ ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی توندی حکومه‌تی تورکیه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه‌. پ ک ک تا ئێستا ده‌وڵه‌تی‌ توركیه‌ی‌ به‌ هاوكاریکردنی‌ داعش بۆ سه‌ركوتی‌ كورده‌كان تاوانبار كردوه‌و ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ له‌ ئێستادا هه‌م په‌لاماری داعش له‌ سوورییه‌ی داوه‌و هه‌م فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ جارێکی دیکه‌ش بنکه‌و باره‌گاکانی پ ک ک له‌ قه‌ندیلیان بۆمباران کردۆته‌وه‌.