کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوشتنی ١٠٠ سەر وڵاغی کاسبکاران بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم

16:14 - 3 گەلاوێژ 2715

هێزە چەکدارەکانی رێژیم لە جینایەتێکی دیکەدا ١٠٠ سەر وڵاغ‌و ئێستری کاسبکارانی ناوچەی شنۆو پیرانشاریان کوشت شەوی هەینی، 2 ی گەلاوێژ لە سنووری نێوان شنۆ وپیرانشار لە گەڵ هەرێمی کوردستان هێزەکانی سپای پاسداران لە شوێنێک بە ناوی خێوەتگا پۆلێک کاسبکاریان خستە کەمینەوەو دوای گەمارۆدانیان دەستیان بە سەر باری ئەو کاروانچییانە داگرتوەو ئەسپەکانیان لێ کوشتوون. بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بە کوردستان‌و کورد گەیشتوون لەو رووداوەدا نیزیک بە ١٠٠ سەر وڵاغی ئەو کاسبکارانە بە تەقەی ڕاستەوخۆو نیزیکی هێزەکانی سپای پاسداران کوژراون‌و بەوەش زەرەو زیانێکی ماڵیی زۆریان لەو کاسبکارانە داوە.