کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ڕەبەت کەسێک کەوتە بەر دەسڕێژی چەند چەکداری نەناسراو

16:27 - 4 گەلاوێژ 2715

لە شاری ڕەبەت کەسێک لە بەر دەرگای ماڵی خۆیان کەوتە بەر دەسڕێژی چەند چەکدارێکی نەناسراو. بە گوێرەی هەواڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب دوێنێ شەو سەعاتی ١٢ شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات مەحەممەدە قیلە، کوڕی وەستا ڕەحمان ناسراو بە ڕەحمانەقیلە لە بەر دەرگای خۆیان لە نێو شاری ڕەبەت لەلایان چەند چەکداری نەناسراوەوە دەدرێتە بەر دەستڕیژو بە توندی بریندار دەبێ. ناوبراو ئیستا لە نەخۆشخانەی مەهاباد بەستەری کراوە. پێویستە بگوترێ دوو ساڵ لەمەو پێش کوڕێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە بەناوی جەعفەر لەلایان ڕەفیقەکەی خۆیەوە لەسەر قەرز دەکەوێتە بەر نووکی چەقۆ و دە کوژرێ. بە گوێرەی زانیاری وناسیاویی سەرچاوەکانی ئێمە هەم جەعفەر کە دووساڵ لەمەوبەر بەچەقۆ کوژرا. دەگوترێ جەعفەر لەلایان کوڕێک بەناوی هیوا کوڕی عەوڵای پوورئامان بە چەقۆ گیانی لێ ئەستێندراو ئیستاش دەڵێن هەرئەم هیوایە مەحەممەدیشی دوێنێ شەو داوەتە بەر دەستڕیژ.