کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پشتیوانیی ئامریكا لە هێرشی توركیە بۆ سەر پ ك ك

14:48 - 5 گەلاوێژ 2715

ئەمریکا پشتیوانیی خۆی لە تورکیە بە دژی پ ک ک ڕاگەیاند. كۆشكی سپی وێڕای بە "تیرۆریست" ناوبردنی حیزبی كرێكارانی كوردستان، پ ک ک پشتیوانیی لە هێرشەكەی توركیە بۆسەر گریلاكان لە قەندیل كرد. بێن رۆدز، جێگری شورای ئەمنیەتی میللیی ئامریكا، دەڵێ وڵاتی توركیە مافی خۆیەتی لە بەرامبەر تیرۆریستاندا بەرگریی لە خۆی بكا. ئەلیستر بۆسكی، وتەبێژی شواری ئەمنیەتی میللی لە كۆشكی سپیش دەڵێ توركیە وەك ئەندامی ناتۆ هاوپەیمانی ئامریكایە. ئامریكا لە حاڵێكدا حیزبی كرێكارانی كوردستانی توركیە بە "تیرۆریست" دەزانێ كە لەگەڵ دەوڵەتی هەرێمی كوردستان لە یەك بەرەدا دژی داعش شەڕ دەكەن، پێوەندیی بەهێزیان هەیە. بێن رۆدز لەم بارەیەوە دەڵێ، ئێمە لایەن‌و شەریکی جۆراوجۆرمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هانداوە، ئەمە لە حاڵێك دایە كە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوای لە وڵاتی توركیە كردوە هێرشەكانی بوەستێنێ.