کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئەرتەشی توركیە بۆسەر هێزە كوردییەكان لە باكووری سووریە

08:22 - 6 گەلاوێژ 2715

پاش هێرشەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەرتەشی توركیە بۆسەر حیزبی كرێكارانی كوردستان، پ ک ک تانكەكانی ئەم وڵاتە ئاواییەكانی باكووری سووریەیان كە لە دەستی كوردەكان دایە تۆپباران كردوه‌. یەکینه‌کانی پاراستنی گه‌ڵ بە بڵاوکردنه‌وه‌ی بەیاننامەیە کڕایانگەیاند كە ئەرتەشی سووریە لە جیاتی هێرش بۆسەر هێزكانی داعش له‌وانیان داوه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ ٤ كەسیان لە هێزەکانیان بوون. پاش تێپەڕینی ماوەیەك دوور درێژ لە شەڕی هێزەكانی بەرەی داعش بە ڕێبەریی ئامریكا لەگەڵ داعش، توركیەش لە پێدانی پایەگای هەوایی ئینجرلیكی بە هێزەكانی دژە داعش خۆی ده‌بوارد تا حەوتووی ڕابردوو لەسەر داوای ئامریكا توركیە ڕەزامەندیی خۆی بۆ پێدانی ئه‌و بنکه‌یه‌ دەربڕی، بەڵام دوای ئه‌وه‌ بێ كات بەفیڕۆدان هێرشی كرده‌ سەر بنكەو بارەگاكانی پە كە كە لە چیاكانی قەندیل. هێرشی ئەرتەشی توركیە بۆ سەر بنکه‌و باره‌گای هێزە كوردییەكان لە سووریە لە حاڵێكدا بووە كە سەرۆك وەزیری توركیە ڕۆژی دووشەممە گوتی، ئەم وڵاتە ئامادەیە هاوكاریی هێزە كوردییەكانی سووریە بكا بە مەرجێك هیچ مەترسییەك به‌ره‌وڕووی توركیە نەبێتەوە. داود ئۆغڵوو، سەرۆك وەزیری توركیە لایەنەكانی وریا كردبۆوە بێتوو هێزە كوردییەكانی سووریە مەترسیی بحەنە سەر توركیە، دەوڵەتی ئانكاران هەر بە شێوەی "پ.ك.ك" لەگەڵیان ڕووبەڕوو دەبێتەوە.