کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مه‌سمووم‌بوونی ٢٠ كەس لە نەغەدە بە ژەهری بۆتۆلیسم

08:24 - 6 گەلاوێژ 2715

هۆی مه‌سمووم‌بوونی بوونی ٢٠ كەس لە شاری نەغەدە، ژەهری بۆتۆلیسم ڕاگه‌یه‌ندرا. بنكەی تەندرووستیی پارێزگای ورمێ دەڵێ ئەنجامی ئەم نموونە خۆراكی‌و مرۆییانەی كە بۆ ئەنیستیتۆ پاستۆری تاران نێردرابوون، دەری‌دەخەن كە ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی شاری نه‌غه‌ده‌ بە ژەهری بۆتۆلیسم ژەهراوی بوون. بە قسەی كاربەدەستانی بنكەی تەندرووستی خواردنه‌وه‌ی دۆی دەست‌سازی یەكێك لە دووكانەكانی شاری نەغەدە لە لایەن دانیشتووانی گەڕەكێكی ئەم شارە، ٢٠ كەس لەوانی ژەهراوی كردوه‌ و تووشی نەخۆشخانەی كردن. ناوەندی بێهداشتی نەغەدە دەڵێ بەپێی توێژینەوەكان ئەم ژەهرە لەنێو ئەم دۆ خۆماڵییانەدا بڵاو بۆتەوە و هەموو ئەم كەسانەی كە لەو دۆیەیان خواردۆتەوە، ژەهراوی بوون. بۆتۆلیسم بریتییە لە جۆرە مەسموومییەتێكی خۆراكیی جیددی كە زۆر جار بەهۆی پیس‌بوونی خواردەمەنی تووشی مرۆڤ دەبێ‌و ئه‌گه‌رچی ناگوازرێته‌وه‌، به‌ڵام نقوستان‌بوون‌و ته‌نانه‌ت مه‌رگی که‌سی توشبووی لێ ده‌که‌وێته‌وه‌.