کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڤیان دەخیل: نزیکەی ١٥٠٠ کوردی ئێزدی لای داعش ماون

16:50 - 8 گەلاوێژ 2715

ڤیان دەخیل، پاڕلمانتاری کوردی ئیزەدی لە پاڕلمانی عێڕاق دەڵێ ئێستاش ١٥٠٠ کوردی ئێزدی لای داعش دەسبەسەرن. وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەدوایین راپۆرتی خۆیدا لەبارەی رەوشی مافی مرۆڤ لە جیهاندا باسی کوردانی ئێزەدی کردوەو دەڵێ ژنان ‌و كچانی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعش بازرگانییان پێ دەکرێ. دوای هێرشەكەی داعش بۆ سەر شنگال، بە سەدان کەس لە پیاوانی کوردی ئێزدی كوژران‌و لە نێوان ٤ تا ٥ هەزار ژن‌و منداڵی ئێزدی‌ كەوتوونەتە دەست چەكدارانی داعش". رۆزین خەلیل هانجۆی، كچە كوردێكی ئێزدی تەمەن ١٧ ساڵانە کە لە بریتانیا دەژی. ئەو لە وتووێژ لەگەك ڕۆژنامەی "دێ تێلیگراف"دا دەڵێ ٥٠ کەسی بنەماڵەکەی لە بەردەستی دەستی داعش‌دان. ڤیان دەخیل، پەرلەمانتاری کورد لە پاڕلمانی عێراقیش دەڵێ ئەوە تڕاژیدییە، بەڵام ئی وا هەیە٦٠ كەس لە خانەوادە‌و كەسوكاریان لە لای داعش گیراون. ڤیان دەخیل دەڵی نزیكەی ٢ هەزار و ٧٠٠ كەس لە ژن‌و كچانی ئێزدی کەتبوونە بەر دەستی داعش‌و ئێستاش زیاتر لە هەزار ‌و ٥٠٠ کچ‌و ژنی ئیزەدی لەلای داعش ماون‌و بەشێکی زۆر لەوان کراونەتە کۆیلەی جینسی.