کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

برینداربوونی سێ کاروانچیی شنۆ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم

07:37 - 10 گەلاوێژ 2715

به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له‌ پۆلێک کاروانچیی ناوچه‌ی شنۆ سێ که‌س له‌وان برینداربوون‌و زیاتر له‌ ١٠٠ سه‌ر وڵاغی ئه‌و کاسبکارانه‌ به‌ کوشت چوون. رۆژی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژ ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆڵبەران‌و کاسبکارانی کورد لە ناوچه‌ سنوورییه‌کانی شنۆ که‌وتوونه‌ که‌مینی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ده‌سرێژیان لێکراوه‌. له‌و په‌لاماره‌دا سێ کاروانچیی خه‌ڵکی سینگانی شنۆ برینداربوون‌و هێزه‌کانی ڕێژیم دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی باری ئه‌و کاسبکارانه‌، ١٠٠ سه‌ر وڵاغی ئه‌وانیان که‌وکوژی داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژ‌و کوشتوویانن. به‌رده‌وامیی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی ڕێژیم له‌ کاتێک دایه‌ که‌ کوشتنی وڵاغی کاسبکاران هه‌م زیانێکی ماڵیی زۆر له‌وان ده‌دا، هه‌م بۆنی که‌لاک‌و لاشه‌ی ئه‌وان زیانی زۆریش به‌ ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گه‌یه‌نێ.