کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەركەوتنی ژنە شاخەوانێكی كورد بۆ لوتکه‌ی ٧٥٠٠ میتیریی "مستاق ئاتا" له‌ وڵاتی چین

05:24 - 11 گەلاوێژ 2715

ژنە شاخەوانێكی كورد بەسەر لووتكەی ٧٥٠٠ میتریی كێوی "میستاق ئاتا"دا سەركەوت. بەیانە فازڵی، ژنە شاخەوانی كوردی خەڵكی شاری مەهاباد توانی بەسەر لوتکه‌ی چیای میستاق ئارا لە وڵاتی چیندا سەر بكەوێ. بەیانە فازڵی پاش ئەم سەركەوتنە‌و لە گەڕانەوەدا بەرەو مەهاباد، لە مەیدانی مامۆستا هەژار لە لایەن به‌شێک له‌ خەڵكی ئەم شارەو بنه‌ماڵه‌که‌ی پێشوازی لێ كرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە سەركەوتنی بەیانە فازڵی بەسەر بەرزایی "میستاق ئاتا"دا بە هاوڕێیەتی تیمێكی ١٢ كەسی لە پارێزگای تاران‌و لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا بووە و ئەم شاخەوانە كوردە به‌ خه‌رجی خۆی ئەم سەفەرە شاخەوانییەی کردوه‌. پێویست بە ئاماژەیە كە سەركەوتنی ئەم خاتوونە كوردە بەسەر چیای "میستاق ئاتا" بەرامبەرە لەگەڵ بردنەوەی میداڵی زێوی ئاسیا.