کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شکایه‌تی سەلاحەدین دێمیرتاش ڕێبەری HDP لە ئەردۆغان و داوود ئۆغڵوو

05:27 - 11 گەلاوێژ 2715

سەلاحەدین دێمیرتاش، سەرۆكی حیزبی دێمۆكراتیكی گەل (HDP) لە توركیە، لە بابەت خراپ بە كار هێنانی دەسەڵات‌و هەوڵی نیزامی بەدژی گرووپە كوردییەكان‌و دەستبەسەر كردنی سەدان چالاكی كورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لە لای دادگا سكاڵای بەدژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ئەحمەد داوود ئۆغڵوو، سەركۆمار و سەرۆك وەزیری توركیە بەرز كردۆتەوە. بەدوای ڕاگەیەندرانی شكایەتی دادستانیی شاری "شانلی ئۆرفا" لە "فیگێن یوسكێك داغ" جێگری بەڕێوەبەری گشتیی حیزبی دێمۆكراتیكی گەل‌و هەروەها هاتنە بەر باسی دەنگۆی ئەگەری بەدواداچوونی قەزایی بۆ سەلاحەدین دێمیرتاش بە تۆمەتی پشتیوانی كردن لە پ.ك.ك، ڕێبەری حیزبی دێمۆكراتیكی گەل، لە هەوڵێكدا دەستی خۆی ڕەپێش خستوو و بەدژی ئەردۆغان و داوود ئۆغڵوو، سكاڵانامەی تۆمار كردووە. هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەگەرچی سەركۆمارو سەرۆك وەزیری توركیە ماف‌پارێزییان له‌ ده‌زگای قەزایی هه‌یه‌، بەڵام لە دادنامه‌که‌دا كە دێمیرتاش تۆماری كردووەو خستوویەتە بەر دەستی دادستانیی ئانكارا، ناوبراو داوای دادگایی كردن‌و سزادانی ئەردۆغان و داوود ئۆغڵووی كردووە. جێی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوكات لەگەڵ هێرشە بەربڵاەكانی ئەرتەشی توركیە بۆسەر بنكە و بارەگاكانی "پ.ك.ك" و دەستبەسەر كردنی سەدان چالاكی كورد لە نێوخۆی ئەم وڵاتە بە تۆمەتی هاوكاری كردن لەگەڵ تێرۆریسم، زۆر بە توندی كاریگەری لەسەر ڕەوتی ئاشتیی میللیی دەوڵەتی توركیە لەگەڵ كوردەكان داناوەو ئەم دوو لایەنە زیاتر لە پێشوو یەكتر بە تاونبار دەناسێنن و لەگەڵ یەكتر دەمەقاڵە‌یانه‌و که‌وتوونه‌ته‌ شه‌ڕ به‌ دژی یه‌که‌وه‌.