کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگركەوتنەوە لە ٦٤ هێكتار لە دارستانه‌ باشه‌کانی كرماشان

13:57 - 12 گەلاوێژ 2715

لە سەرەتای ساڵەوە تاكوو ئێستا ٦٤ هێكتار لە لەوەڕگەكانی ژێر چاوەدێریی ژینگەپارێزیی پارێزگای كرماشان ئاگریان تێبەربووە كە لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو تا ئاستێكی بەرچاو زیادی كردووە. بەهادۆر چراغی، فەرماندەی به‌شی پارێزگاری له‌ ژینگەپارێزیی كرماشان وێڕای ئاماژە بەوه‌ی كە زۆرترین حاڵەتەكانی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەی ژێر چاوەدێریی بێستوون‌دا ڕوویان داوە، گوتی: لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا ١٠ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە دارستان‌و لەوەڕگەكانی ژێر چاوەدێریی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای كرماشان‌دا ڕوویان داوە. به‌رده‌وامیی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ له‌ کرماشان له‌ حاڵێک‌دایه‌ که‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له‌ سه‌لاسی باوه‌جانێش به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٠ هێکتار دارستان‌و له‌وه‌ڕگه‌ سووتابوون.