کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی ساڵوەگەری کارەساتی شەنگال

22:51 - 13 گەلاوێژ 2715

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی کارەساتی "شەنگال" بوو. هەرساتێکی ئەو بیرەوەرییە، دڵۆپەژارێکی تاڵە، دەتکێتە نێو دڵ و مێشک دەتاسێنێ. تا ئەو کاتەی کورد چارەنووسی خۆی و دەسەڵاتی سیاسیی خۆی بەدەست خۆیەوە نەبێ، مەترسیی دووپاتبوونەوەی ئەنفال، کۆمەڵکوژیی هەڵەبجە، قاڕنی و قەڵاتان، کارەساتی دڵتەزێنی شەنگال و زۆر شتی تاڵ و ناخۆشی دیکەش لە سەر کورد لاناچێ. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ دەزانی کوردە دوژمن بۆی بڕەخســـــــێ چت بەسەردێنێ بە جارێ ماف و مێژوو و ناو و ناســـــــنامەت دەفەوتێنــــــێ دە هەستن ببنە ئەو لافاوە قورسەی کێـــــــو لەبن دێـــنێ "نەتان‌دیوە کە ڕووباری خوڕێن بەردی دەقەڵشـــــــــــــێنێ وەهاش هەر کاخی زۆرداری دەڕووخێنێ گـــــڕی هەستان" بە تێکۆشان نەبێ، نابڕێتەوە دەورانـی دەرد و ئـــــــــــــێش درەنگە دەست دەنی خەڵکی ستەملێکراو و زەحـــمەتکێش دەبێ چۆک دابدا ڕۆژێک لەبــــــەرتان دوژمنـــــی سەرکێش "هومێدێ بەرمەدەن ڕێگای خەبات بگـــــــــرن، بڕۆنە پێش تەماشای خەڵکی تێکۆشەر بە دیکتاتۆری چۆن وەستان" بەکۆ دەبرێنە ژێر داری نەمان کیـــــــــــــــــــــــژ و کوڕوکاڵم هەموو دەشت و چیای کێلاین بە تۆپ و بۆمبـــــــــی ناپاڵم بەسە تاکەی لە دەست دەم دایک و باب و دۆست و ئاواڵم "هەتا کەنگێ سیاچاڵی بەســــــــــــــــــامی دوژمنی زاڵم پراوپڕ بێ لە ڕۆڵەی گەل، جمەی بێ وا لە دەسبەستان" گەلۆ کورد بۆ دەبێ هەر دەسبەسەر بێ و بێبەش و داماو لە ماڵی خۆی، بژی بێ‌دەستەڵات و دیل و دەســـــبەسراو لەبەر چی دایکی کورد هەر ملبەکوێن بێ و مات و دڵسووتاو "هەتا کەی ئەشکی خوینینی کچـــــــــــــە کوردی براکوژراو لە جێی بادەو لەبەزمی دوژمنان بدرێتە دەســـــت مەستان" چەند بڕگەیەک لە پێنجخشتەکی(تەخمیس)ی "ئاشق" لە سەر غەزەلی بەناوبانگی "بەهار هەر دێ"ی مامۆستا هێمنی موکوریانیی نەمر. لە فەیسبووکی مامۆستا ئاشق وەرگیراوە