کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هه‌ڵبژاردنی‌ بۆكسۆرێكی‌ كورد بۆ تیمی‌ میللیی بۆكسی ئێران

23:46 - 15 گەلاوێژ 2715

دانا ئیسماعیزاده‌ وه‌ك ئه‌ندامی‌ تیمی‌ میللییی بۆكسی ئێران هه‌ڵبژێردرا. دانا ئیسماعیلزاده، ‌بۆكسۆری کوردی خه‌ڵكی‌ شاری‌ سنه‌ له‌ ڕه‌كەبه‌رییه‌كانی‌ نێوخۆی‌ ئێراندا پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ به‌ده‌ست هێنا و، وه‌ك ئه‌ندامی‌ تیمی‌ میللی بۆكسی‌ ئێران هه‌ڵبژێردرا. دانا ئیسماعیلزاد، بۆكسوری‌ سنه‌یی له‌ ڕه‌كەبه‌رییه‌كانی‌ كێشی‌ ٦٤ كیلۆگره‌مدا توانیبووی هەموو ڕکەبەرەکانی بە چۆک دابێنێ‌و پله‌ی‌ یه‌كه‌م بێنێتەوە، بەوەش بوو به‌ ئه‌ندامی‌ تیمی‌ میللیی بۆكسی ئێران. شایانی‌ باسه‌ كه‌ دانا پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ڕه‌كەبه‌رییه‌كانی‌ ئاسیا لە وڵاتی‌ تایله‌ند ده‌چێ.