کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی بێ ئاوی لە گوندەکانی سۆفییان، دێگۆرجێ‌و دووئاوان

23:53 - 15 گەلاوێژ 2715

قەیرانی کەم‌ئاوی‌و بێ ئاوی تەنگی بە خەڵکی کوردستان هەڵچنیوە. بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان‌و کورد لە ناوچەی شنۆ ماوەیەکی زۆرە ئاوی خواردنەوەی خەڵکی سۆفییان بڕاوەو خەڵک ناچارن لە چاڵاوەکانی دەوروبەر بە تانکێر ئاو بۆ ئاوەدانی بوازنەوە، یان بە جلیکان‌و تونگە ئاوی خواردنەوەی خۆیان دابین بکەن. لەلایەکی دیکەوە بارودۆخی بێ‌ئاوی تەنگی بە خەڵکی ئاواییەکانی دێگورچی، چواربۆت‌و دوو ئاوانیش هەڵچنیوە. کارناسانی بواری ئاو دەڵێن بەهۆی زۆر بەکارهێنانی ئاوی بن عەرزی بۆ کاروباری کشتوکاڵ‌و لێدانی بیری زۆر سفرە ئاوییەکانی ژێر زەوی لە کەمییان داوەو قەیرانی بەڕێوەبەری بووەتە هۆی قەیرانی بێ ئاوی.