کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سه‌لاحه‌ددین دمیرتاش: پێمان خۆشه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیه‌دا بکرێ

04:40 - 17 گەلاوێژ 2715

سه‌رۆکی پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان ده‌ڵێ کرده‌وه‌و پڕوپاگنده‌ مه‌نفییه‌کانی ئۆردۆغان ناتوانن زیان به‌ پێگه‌ی حیزبه‌که‌ی بگه‌یه‌نن. ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان HDP ده‌ڵێ به‌ دووری ده‌بینم له‌و حیزبه‌کانی به‌شدار له‌ پاڕلمانی تورکیه‌دا هاوپێوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ پارتی ده‌سه‌ڵات، دادو گه‌شه‌پێدان پێکبێ، بۆیه‌ تورکیه ده‌بێ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنێکی پێشوه‌خت ئاماده‌ بکا. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی تورکیه‌ که‌ له‌ مانگی جۆزه‌ردان دا به‌ڕێوه‌چوو، پارتی دادو گه‌شه‌پێدان، پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیه‌ زۆرایه‌تیی خۆی له‌ ده‌ست‌داو پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان HDP که‌ نوێنه‌رایه‌تیی به‌شێکی زۆر له‌ کورده‌کانی باکووری کورستان ده‌کا توانی له‌ کۆسپی سه‌دی تێپه‌ڕی‌و ٨٠ نوێنه‌ر بنێرێته‌ پاڕلمانی ئه‌و وڵاته‌. دمیرتاش ده‌ڵێ ئۆردۆغان له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر کاری کردوه‌و ده‌یه‌وێ به‌و کارانه‌ پارتی دێموکڕاتیکی گه‌لان ناشیرین بکاو له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت‌دا ئیدی ئه‌مجاره‌یان ئه‌م حیزبه‌ نه‌توانی زیاتر له‌ سه‌دی ١٠ بێنێته‌وه‌. سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ده‌ڵی هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پ ک ک له‌ قه‌ندیلیش هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌، به‌ڵام ئۆردۆغان له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نابێ.