کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەروەردە لە خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا

19:11 - 24 خەرمانان 2715

١_هەر سیستەم یان حیزبێک کە بەرنامەی بەرێوەبەری وڵاتی هەبێ، دەبێ ئاستی پەروەردەی کۆمەڵگا لە بەرچاو بگرێ پاشان پلانی بۆ قوناغی پێکهێنانی گۆڕان هەبێ. بە تایبەت لە کۆمەڵگا نەریتییەکان، کە باس لە کۆمەڵگای نەریتی و عەقڵی خێڵەکی دەکرێ یەکەم پرس کە دەبێ گۆڕانی بە سەردا بێت لایەنی پەروەردە وفەرهەنگی ئەو کۆمەڵگایەیە. کۆمەڵگای نەریتیش بە بێ پلان و پەروەدرەی زانستی ئەستەمە بتوانێ کێشەی پەروەردە و قوناغی تیپەڕ بوون بە پێی ویستی سەردەمیانە تێپەڕ بکا، چونکە پەروەدرە بە هەر شێوەیەک بێت شتێکی زانستی و تایبەت بە سەردەمی مودێڕنە. حیزبی دێموکراتی کوردستان کە یەکەمین یەکەی سیاسی مودێڕن بووە لە کاتی دامەزراندنی لە هەموو کوردستان، لە کۆمەڵگایەک دەست بە چالاکی سیاسی خۆی دەکا، کە ئەو کۆمەڵگایە وەک باقی بەشەکانی دیکەی ئێران نامۆ بووە، ژیانی مودێڕن کە هەموو ڕەهەندەکانی کۆمەڵگایەکی مرۆیی دەگرێتەوە، هەر بۆیە ئەو حیزبە بە پێویستی زانیوە سیاسەتی پەوردەی تایبەتی هەبێ بۆ ئامادە کردنی کۆمەڵگای کوردستان بۆ دەسپێکی ژیانێکی نوێ کە سیمای کۆمەڵگا بگۆڕێ. دامەزرانی حیزبی دێموکڕات لەسەر بنەمای بەڕێوەبردن ،بیری نیشتمانی و ئیدارەدانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بوو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان،بۆیە لە یەکەم ڕۆژەوە ئەو حیزبە بۆ بەڕێوەبردنی حکومەت دامەزرا،بە زووترین کات کەوتە واری دروست کردنی دامەزراوە نیشتمانیەکانی وەک سوپا.خوێندنگە،وەزارەتەکان......هەر ئەوەشە وای کرد لە ماوەی ١١ مانگی تەمەنی گەشەو جوڵە بداتە کەرتە جیاوازەکانی سیاسی،کلتوری و ئابوری.بە شیوەیەک جیلێک کە ئەو سەردەمەیان دیوە چەندین دەیە دواتریش لە بژاردە هەرە باڵاکانی نەتەوەی کورد هەژمار دەکرێن و بە جۆرێک هێژمۆنی کۆمار و گوتاری حیزبی دیموکرات دوای ٧٠ ساڵ لە دامەزران بە سەر هەموو ڕەهەندەکانی بیرکردنەوەی تاکەکانی جڤاتی کوردستانی دیارە .بە شێوەیەک نووسینەوەی مێژووی سەدەی هاوچەرخی کوردستانی گەورە و ئێران بە بێ نێو هێنانی حیزبی دیموكڕات،نووسێنێکی ناتەواو دەبێ. ٢_ بەرنامەو سیاسەتی پەروەردەی حیزبی دێموکرات کە دواتر کۆماری کوردستان وەک فۆرمی پێشکەوتووتری ئەو حیزبە، ئەو بەرنامەگەلە جێ بە جێ دەکا، دەتوانێ وەک دەسکەوتێکی سیاسی و مێژوویی رەنگ بداتەوە. لە یەکەم هەنگاوەکانی پێشەوا قازی محەممەد لە بواری پەروەردە دیاری کردن و دانانی لێژنەیەکی پەروەردەیی بووە بە سەرۆکایەتی برایم خانی نادری، بە مەبەستی دانان و دەستنیشان کردنی کتێبە دەرسییەکان،و بۆ ئەو مەبەستە کەڵک لە مامۆستاکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و باشووری رۆژهەڵاتی کوردستان وەک مامۆستا قانیع وەرگیرا. لە سەردەمی کۆمار دانانی چەند مەدرەسە لە نێویان دا یەکەم مەدرەسەی کچانە لە ئاستی کوردستان دەستپێشخەرییەک بوو ، چەندین لاو ئەو سەردەم بە مەبەستی خوێندن رەوانەی سۆڤییەت کران کە دواتر 13 کەس لەوانە گەیشتنە ئاستی زۆر بەرزی خوێندن ،زمانی کوردی بۆ یەکەم جار بوو بە زمانێکی فەرمی و مندالانی کورد بە زمانی زگماکی خۆیان قوتابخانەیان بۆ کرایەوە. قۆناغی دووەمی پەروەردە لە دوای ساڵی ٥٨ بە دامەزرانی مەدرەسەکانی شۆڕش لە ناوچە ئازادکراوەکانی کوردستان دەست پێدەکات،بە دابین کردنی مامۆستاو بە چاپ گەیاندنی کتێبەکانی خوێندن لە لایەن حیزبی دێموکڕات،کە دەیان هەزار قوتابی و سەدان مامۆستا بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ساڵ پەروەردەی کوردییان بینی بە شیوەیەک بوو بە سەرەتای فێربوونی گشتگیری زمانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت لە ناوچە سنوریەکانی باشوورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان. . ٣_ کە باس لە چۆنیەتی دامەزراو و ئامانجی حیزبێکی سیاسی دەکرێ، دەبێ بەو شێوەیە پێناسە بکرێ، کۆمەڵی مرۆڤی خاوەن فکر و ئامانجی هاوبەش بە مەبەستی بەرێوەبردنی وڵات. بەڵام ئەوان بە تەنیا ناتوانن کۆمەڵگا بەو شێوەیە کە مەبەستە بەڕێوە ببەن هەر بۆیە پێویست بە هەبوونی فەرهەنگی بەرز و پەروەردەی زانستی هەیە کە بتوانێ خۆێ لەگەڵ چەمکە مودێڕنەکان رێک بخا، بە مەبەستی دەرباز بوونی کۆمەڵگا لە فەرهەنگی نەریتی. پێشەوا قازی محەممەد کە تایبەتمەندی مرۆڤێکی پێشکەوتوو و هەروەها ڕێبەرێکی ناوازەی هەبووە، زۆر بە وردی هەنگاوی بۆ ئەو کارە گرنگ و پڕ بایەخە هەڵگرتووە، بۆ نموونە دەکرێ ئاماژە بدەین بە دامەزرانی ڕیکخراوێکی سێنفی بۆ ژنان لە ژێر نێوی"یەکیەتیی یایان" لە ٢٤ی رەشەمەی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی، کە بۆ ئەو کاتی کۆمەڵگای ئێران و ناوچە هەنگاوێکی کەم وێنە بووە. گرنگی و پڕبایەخ بوونی دامەزرانی ئەو رێکخراوگەلە تەنیا بۆ کاتی خۆی نەبووە، بەڵکوو کەسێک وەک د. قاسملوو دەسپێکی چالاکی سیاسی بە ئەندام بوون لە یەکیەتیی لاوانەوە، دەبێتە بناغەدانەری کەسایەتیی سیاسی کە وەک رێبەرێکی مودێڕن و ناوازە و خاوەن بەرهەمی فکری سەردەمیانە توانی سیمایەکی نوێ بە بزاڤی رۆژهەڵاتی کوردستان بدا. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان جارێکیتر حیزبی دێموکڕات ئەم ڕێکخراوانە دادەمەزرێنێتەوە،بۆ دروست کردنی پەیوەندی لە نێوان ئەوانەی لە نێوخۆ دێن بۆ نێو ڕێزەکانی پیشمەرگەو بنەماڵەکان کە لە دوو سیستەمی جیاواز پەروەردە بوون هەر کامیان خاوەن گوتارو تایبەتمەندی خۆیانن.گوتاری حیزبی دێموکڕات لە بواری دامەزرانی ڕێکخراوەییدا لە ماوەی ٧٠ ساڵ لە کار کردنیدا،بووە هۆی دامەزرانی ڕێکخراوەکانی تری وەک خوێندکاران منداڵان ...هتد. ٤_حیزبی دیموکڕاتی کوردستان کە بەرنامەی بەڕێوەبردنی وڵاتی هەبوو تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، بۆ قوناغی پاش رزگاری، لە هەموو کاتێکدا و بە پێی هەل و مەرج، گرنگی بە لایەنی پەروەردەی ئەندامانی خۆی داوە لە ئاستی پێشمەرگە و بگرە تا کادری رێبەری خۆی. پەروەدرەی حیزبی دێموکرات بۆ ئەو کەسانەی کە بە فەرمی دەبنە پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە قوناغی دەسپێکی کاری سیاسی و تەشکیلاتی ، هەنگاوی کردەیی بە خۆی دەگرێ. پاش شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی حیزبی دێموکرات، مامۆستای بۆ قوتابخانەی سەرەتایی پەروەردە دەکرد کە لە گوندەکان مامۆستایەتییان دەکرد و پاش گرتنەوەی شارەکان لە لایەن کۆماریی ئیسلامییەوە کۆتایی بەو قوناغەش هات. هەر لەو سەردەمەدا بوو کە لە لایەن چەندین مامۆستا لە یەکیەتیی لاوان کۆرسی زانستی گشتی بەرێوە چووە، سەبارەت بە مێژوو، کۆمەلایەتی و ئابووری ،بە گرتنەوەی سەردەشت، دەرفەت بۆ درێژە پێدانی ئەو قوناغەش نامێنێ. لە هێندێ ناوچەی دیکەش نامیلکە ئامادەو چاپ کراوە لە ژێر ناوی"زانیاری پێشمەرگە". ئێستاش حیزبی دێموکرات بە کەڵک وەرگرتن لە کەسایەتی گەلێ ئاکادمێک و پرۆفیشناڵ لە ئاستێکی بەربڵاوتر هەوڵێ داوە کادری شارەزا لە زۆر بواردا بە تایبەت راگەیاندن پەروەردە بکا. . ٥_جێگەو پێگەی "ڕاگەیاندن" لە سیاسەتی پەروەدەیی حیزبی دێموکرات یەکێکی دیکە لە بوارەکانی پەروەردە لە حیزبی دێموکرات وپاشان کۆماریی کوردستان کە لە لایان جێی سەرنج و گرنگی پێدان بووە بواری راگەیاندن بووە کە لە هەموو قوناغێک لە خەبات دا دەتوانێ وەک کۆڵەیەکی ئەسڵی و بنەمایی لە قەڵەم بدرێ. لە سەردەمی کۆماری کوردستان راگەیاندن زیاتر خۆی لە چوارچێوەی چاپ و بڵاو کردنەوەی رۆژنامە، گۆڤار و نامیلکە رۆڵێ گێراوە. هەر چەند لەو سەردەمەشدا کۆماریی کوردستان خاوەن رادیۆ بووە کە لە بەشێک لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کۆمار بەرنامەی خۆی بڵاو کردووتەوە.پاش شۆرشی ساڵی ١٣٥٧ حیزبی دێموکڕات چەندین گۆڤارو ڕۆژنامە بڵاو دەکاتەوە ،کە ڕۆژنامەی کوردستان تاوەک و ئێستاش وەک زمان حاڵی ئەو حیزبە ماوەتەوە،ڕادیۆ دەنگی کوردستان دادەمەزرێنی کە لایەن چەندەها کادری دڵسۆز بەڕێوەچووە. کەرەستەیەکی دیکە کە لەم سەردەمە بۆ هەموو دەوڵەت و حیزبێک پێویستە" تەلەفزیۆن " یان تی ڤیە، حیزبی دێموکراتیش بە مەبەستی کارتێکەری باشترو زیاتر لە خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان، تی ڤی تایبەت بە سیاسەت و سیستەمی کۆمەڵگای رۆژهەڵات داناوەو بەرێوەێ دەبا، کوردکاناڵ لەم هەل و مەرجە لە خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستان، توانیویە بە شێوەیەکی زانستی و کەڵک وەرگرتن لە پێرسۆنلی دەروەست وبە توانای خۆی، ببێتە دەلاقەیەک بۆ هەموو ماڵێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان واتە دەنگ و ڕەنگێکی نەتەوەیی بۆ هەموو فکر وچینە جیاوازەکانی ناو کۆمەڵگا. پەروەردەی نیشتمانی و نەتەوەیی لە خەباتی حیزبی دێموکرات. سەبارەت بە پەروەردەی حیزبی دێموکرات لە بواری بیری نیشتمانی و نەتەوەیی سەبارەت بە پارێزگاری لە بایەخە مرۆییەکانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەکرێ لە دوو رەهەندەوە سیاسەتی پەروەدەی ئەو حیزبە هەڵوەستەی لە سەر بکرێ. ١_ کەرامەتی مرۆڤ ٢-لایەنی مێژوویی حیزبی دێموکرات وەک حیزبێکی میللی - دێموکراتیک هەم گرنگی بە ئاگاهی نەتەوەیی بوون و بە دەزگایی کردنی ئەو بایەخە لە وجوودی ئەندامی خۆیداو هەم پرەنسیپی شۆڕشگێرانەی کردوەتە فەرهەنگێکی بەرز بۆ ئەندامی خۆی، بەڵگەش بۆ ئەو پرەنسیپە، "کەرامەتی مرۆڤە" کە لە بەرنامەی حیزبی دێموکرات بە روونی گرنگی پێ دراوە، واتە پرسی مرۆیی تەوەرێکی گرنگ لە سیاسەتی پەروەردەیی ئەو حیزبەیە. ٢_ لایەنی مێژوویی: یەکێک لە دەسکەوتە سیاسی و مێژووییەکانی کۆماری کوردستان پێک هێنانی " سپای میللی" بووە بە مەبەستی پارستنی کۆماری کوردستان و شوناسی تاکی کورد کە ئەویش خزمەت بە ڕەهەندی یەکەم واتە کەرامەتی مرۆڤەوە دەکا. گرنگی بە لایەنی سەربازی لە مێژووی ئەو حیزبە خۆی لەوە دا دەبینێتەوە کە رۆژێک بە نێوی ئەو مرۆڤە شۆڕشگێڕانە ناوزەد بکرێ ئەویش ٢٦ی سەرماوەز واتە رۆژی "پێشمەرگەی کوردستان". پاش شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی کە بزاڤی میللی - دێموکراتیک لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو قوناغێکی دژوار دەڕوا، ڕێبەرایەتی ئەو حیزبە بە مەبەستی بارهێنانی هێزی مرۆیی خۆی" فێرگەی سیاسی- نیزامی دادەمەزرێنێ و هێزی سەربازی خۆی لە چوارچێوەی هێزێکی رێک و پێک هەم لە بواری سیاسی و هەمیش لە بواری سەربازی پێک دێنێ و کارایی باش و شوێن دانەریان هەبووە لە خەباتی ڕەوای حیزبی دێموکراتی کوردستان.