کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەست پێک!!!!

04:22 - 11 خەزەڵوەر 2715

لێم گەڕێ با ببمە سێبەر ئەم پەڵە هەورانەی بەسەر بەژنی پایزەوە دووگیان دەبن!!! پڕ دەبن لە ڕەنگی سوور. لە نیگای نەرم نەرم. لە بۆنی سێویی وەریوو من و تۆ دەمێکە بە یەکەوە جامی بادەی هیچ شەڕابێ نۆشی نەکردوین، پێکی هیچ ساقیەک نامان دۆزێتەوە. نەتۆ لە خەیاڵی پە پولە هیچ دەزانی و نە منیش لەبێدەنەگی تۆ ملوانکەیە دەهۆنمەوە من و تۆ هیچ کاممان توانای گوێ گرتنی دڵۆپە شەونمەکانی بارانمان نیە ترپە ترپی هیچ کامیان نا دۆزینەوە لە کۆلانە چۆڵەکانی ژیاندا من و تۆ غەریب ماوینەوە !!!! تۆ خۆت و هەناسەت لە بیر کردن منیش مشتم پڕ کرد لە خەونی ئەرخەوانی و بە پێی پەتی دەر چووم. چاوەڕێم بارانێکی شیرین ببارێ بەسەر گیانی وشکەلاتوی من و ئەودا تا لەم تەمە چڕە ئاوا بین تالە دەسپێکدا بە کراسێکی هەناری سەوزەوە بکەوینە رێ! هەر جی بە سەر ساباتی دڵماندایە،،، لە ئەویندا شەڵاڵی کەین لە ماچدا بیخنکێنیین دڵمان پڕ کەین لە یەکتر. کوێستان عومەرزادە