کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کێشەی نێو قۆڵەکانی رێژیم لە بەرەبەری هەڵبژادنەکان دا

14:31 - 26 خەزەڵوەر 2715

سێ مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی مەجلیسی خیبرەگانی رێبەری و دەیەمین خولی مەجلیسی شووڕا لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا، کە بڕیارە لە ٧ ی رەشەممەی ١٣٩٤ (٢٠١٦) بەڕێوە بچێ. ئۆڕگانە تەبلیغاتییەکانی عەلی خامنەیی، هاشمی رەفسەنجانی و ئاڵوگۆرخوازەکان لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دا، ماوەیەکە تەبلیغاتی خۆیان دەست پێ کردوەو تانە و تەشەر لەیەک دەدەن. دەگوترێ قۆڵی رەفسەنجانی ٥٠٠ کەسی بۆ ئەوە مەجلیسانە بەشیوەی نهێنی بەربژێر کردوە. زۆربەی ئەو کەسانە نەناسراون، لەبەر ئەوەی لە پاڵوێنەی شووڕای نیگابان تێپەڕ بن. سایتی تابناک- سەر بە موحسینی رەزایی، نووسیبووی: هاشمی رەفسەنجانی بە " تەدبیر بۆ ئیعتیدال لە بەهارستان"، دیهەوێ روانیینی میدیاکان و کارناسانی حەوزەی سیاسی پتر لە پێشوو بە لێکدانەوە و ئومێدی پشتیوانی سەرۆکی کۆمەڵی بەرژەوەندی نیزام بۆ لیستەیەکی کە زۆربەی پێکهاتەی گرووپەکانی تێدا بن، هەوڵ بدا. بەواتایەک هاشمی رەفسەنجانی، حەسەنی رووحانی و سەید محەممەدی خاتەمی بە یارمەتی هەموو توێژەکان لە بەرانبەر ئوسوولگەراکان، هەوڵ دەدەن سازماندەییەکی وەک: جۆزەردانی ١٣٩٢ (٢٠١٣) ی هەڵبژاردنی سەرکۆماری ئەنجام بدەن. بەتایبەتی دەسەڵاتی توند ئاژۆکانی"بەرەی پایەداری" و "توانەوە لە ولایت دا"، رێبەری و بەیتەکەی، سپای پاسداران – وەک حیزبی پادگانی و ئۆرگانەکانی سەرکوتکار و مافیایی ئابووری کە پڕ رەنگترین حزووری زیدەخوازی و تەناتەت شێوە کوودەێتایی لە جۆری ئەرتەشی تورکیە هەتا پێش ساڵی ٢٠٠٢ دا، هەیە-، بەشی قەزایی و پێش نوێەکانی هەینی، کەم کەنەوە. مەجلیسی خیبرەگانی رێبەری کە تایبەت بە رووحانییەکانە، بە فێلبازی و ماوە درێژکردنەوەی لەگەڵ مەجلیسی شووڕا لێک گرێ دراون، کە لەگەڵ پارلمان جیاوزییان هەیە. هەرچەند خیبرەگانی ئەم جارە گەلێگ گرینگە. چوونکە عەلی خامنەیی بە ئایەتووڵڵا کراو- هەر وەک خومەینی-، نەخۆشە و ئیمکانی ٨ ساڵی دیکەی زیندوومانەوی کەمە. ئەو بە دەسەڵاتە سەرەڕۆیەکانی و بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی سەرکۆماری ١٣٨٤- ٨٨، کە لە رەفسەنجانی، کەرووبی، موعین و میر حوسێنی مووسەوی تێپەڕی و ئەحمەدنیژادی کردە مراد، مایە پووچ دەرچوو. "حەسر"ی مووسەوی، کەڕووبی و خانمی رەهنەوەرد، و پێشتریش سەرکوتی شەپوولی سەوز و خوێنەڕژاوەکانی و پێشکارییەکانی دژی گەلانی بەرایی لە ئێرانی لەسەر ماڵن. عەلی خامنەیی ٢٥ ساڵ بۆ دروست کردنی "بۆمبی ئەتۆمی ئیسلامی" ئیزنی خەرج کردنی ئابووریەکی یەکجار زەبەلاح دا، کە بە تێزی "نەرم نوێنی قارەمانانە" ناچار بوو بە کەمتر لە دوو ساڵ وتووێژ لەگەڵ پێنج کۆ یەک و "٢٠ ماوەی خۆلەک دوای قسەکان لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامی"، پاشەکەیەکی چاوەڕوان نەکراو ئەنجام بدا. بڕیارنامەی ٢٢٣١ ی "برجام" قبووڵ بکا، کە ئیمتیازێکی زۆری لێ ئەستاندراوە. نابراو ناچار بوە بەشێوەی لە "ناڵ و بزمار دانی" سیاسیی و لێکدانەوەیش بێ، کاریگەری گەماروکانی ئابووری- کە خەریکی پێشوو لێ بڕینی نیزامە تەژی و پڕ لە سەرکوت و زیندان و ئێعدام و شپرزەیی ئابووری و نەهامەتی ژیان و گوزەرانی خەڵکانی ئێرانە-، ببیسێ. بەڵام هەوڵ دەدا – بە جۆرێک وەک پەهلەوی دوویەم، عەمەل بکا.- ئەو، بە یارمەتی ڤێتۆی شووڕای نیگابان و "حوکمی حکوومەتی" و خوڵقاندنی فەزای ئەمنییەتی و شەڕ، کە بەداخەوە هەم ناوچەی ئاڵۆز و دیاردەی داعش و توندئاژوویی ئیسلامییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوڕاست لە لایەکی- کە بەشێکی زۆر لە پێک هێنەرەی ئەو کردوە دزێوانە کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە پشتیوانی لە بەشار ئەسەدی خوێنڕێژ.- و لە لایەکی دیکە تێرۆڕەکانی پاریس و بیروت و پێشتر سارووچ و ئانکارا، بە قازانجی توند ئاژوویان رێژیم و دەسەڵاتی سەرەڕۆ و دژی گەلی بەشار ئەسەد دەشکێنەوە. خامنەیی لەو فاکتۆڕانە لەنێو خۆ و بەقازانجی ئوسولگەراکان و پێکهاتەی خیبرەگانێکی "گوێ لەمستی" وەک: ئێستا کەڵک وەردەگرێ کە لە سندووقەکانی دەنگ دان، بێنێتە دەر. مەجلیسی شووڕا- کە یاسا دانەر، سیاسی ومەدەنیی یە- و یەكێک لە گرینگرین بەشی ململانێی قۆڵەکانی نێو رێژیمە، دەیەمین پێکهاتەی زۆر گرینگە. بۆیە "استیصوابی شووڕای نیگابان"، بەکاربردنی ناوی "پۆلیسی نهێنی" بۆ "ئەو بەشە لە میدیانەی پەرژینی ئەمنییەتی رێبەریان" هەیە و شوبهاندنی بەشی قەزایی بە " نمک فاسد" لە لایەن حەسەن رووحانی دەکەونە بەر رەخنە. رەفسەنجانی باسی بەربژاری خۆی و حەسەنی خومەینی دەکا. ترس لە کاندیدا بوونی خاتەمی بۆ خیبرەگان و سەرلیستی عارف بۆ مەجلیشی شووڕا زۆرە. رەخنەی سەدیقی- پێش نوێژی هەینی تاران- و لاریجانی- سەرۆکی هێزی قەزایی دانراوی رێبەر-، لە رووحانی و گرتنی رۆژنامە نووسان و کەسانی دیکە بە تۆمەتی جۆراوجۆر، بەشێکن لە فشارەکان. گۆیا کۆبوونەوەی نهێنی ژمارەیەک لە فەرماندەرانی سپا و بەرەی پایەداری و "دلواپسان"، بۆ دژایەتیی رەفسەنجانی، رووحانی و خاتەمی و کێشە دروست کردن بۆ لیستەکانی ئەوان، بەشێکی دیکەن لە کێشە نێوخۆییەکانی ئەمرۆی گۆڕەپانی نێو دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی و پەڕاوێز خراوەکان. بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناچارن یا بەشێوەک وەک ئیتالیاییەکان، بە هەموو پێک هاتەکانیانەوە بسازێن. یا وەک میانمار (برمەی پێشوو)، دەسەڵاتی رێبەری و سپا و نیزامییەکان کەم کەنەوە. یا کێشەکان بە سەرەڕۆیی درێژە بدن و چاوەڕوانی تەقینەوەی ناڕەزایەتییە پەنگ خواردوەکانی گەڵانی ئێران، یا رووداوی چاوەڕوان نەکراوی دیکە بن، کە لە دنیای ئەمڕۆ دا، زۆرن.