کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆیادی پیرۆزی کۆمار

10:22 - 4 رێبەندان 2715

سوپاس بۆخوایادی کۆمار بووبەبیانووی دیداری یار بووبەبیانووبۆدیدارێ کەهەرنەبی ساڵی جارێ دەکرێ وەکووسورمە بۆچاو یان وەک گوڕوتین بۆهەنگاو من هەم پەنای لەبۆبەرم هەم بیکەم بەتاجی سەرم وائەمساڵیش من وهەڵبەست بۆیەک ئامانج ویەک مەبەست رێگای ئێرەمان گرتە بەر تاکو بێین ودەستەونەزەر بەوپەڕی فەخروشانازی لەخزمەت پێشەواقازی بۆیادی پیرۆزی کۆمار لەگەڵ حاجی وعەونی ودڵدار هەرچوارمان لەنێویەک پەیکەر سروودێک بڵێین بۆرێبەر نەک گیانێک بین وچوارجەستە ئەوەی دوژمن لای مەبەستە **** ئەوەندەی چاوم دەگێڕم گوێ لەهەستم ڕادەدێرم یان من لێرە نەوەستاوم یان خراپ لەخەوهەستاوم کوانێن براکانی ترم ؟ نەختێک لەئامێزیان گرم نابینم پۆلێک لەیاران ئەوانەی کەگەلێک جاران پێکەوە خوێنمان لێ چۆڕا بەڵام باوەڕمان نەگۆڕا لەپێناو سەربەستی وڵات کەوتینە رێی هات ونەهات ئەورێگایەی چەندین هەزار لاوی خوێن گەرم وفیداکار وەکو ئێمە هەڵیانبژارد گیانیان لەپێناوی ئەسپارد ئەورێبازەی لەرێگای دوور گەلێک قارەمانی باشوور لەسەرفەرمانی بارزانی هاتن بەئی خۆیان زانی ئێستاش هەرماون خەڵکی کۆن هەتاپێمان بڵێن کەچۆن بەدەم سروودی ئەی رەقیب بەشێکیان بوون بەگۆڕغەریب ***** رێگاگەرچی کەمی ماوە هەست دەکەم ئەژنۆم شکاوە بەشێک لەوبەر،بەشێک لەمبەر لێک دابڕاون هاوسەنگەر هەمووشیان دەڵێن پێشەوا ئەدی خاڵی جیاوازی کوا؟ حەیفە رێگای ئاوا پیرۆز لێی نەڕوانی بەهەست وسۆز وەک رێزێک بۆئەوسەردارەی کەنەترسالەسێدارەی کەلەپێناونیشتمانی گیانی خۆی کردە قوربانی دەبا بەس بی ئێش وئازار وەرن بالەیادی کۆمار بایەکترلەئامێز بگرین ئاوابژین ،ئاواش بمرین تێبینی: ئەم بابەتە سەروتاری ژمارە ٦٧٢ی رۆژنامەی کوردستانە