کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ هەڵەبجەی ستەملێکراو

14:52 - 27 رەشەمه 2715

چرای ماڵی دڵم خامـــــــۆشە ئەمـــــــــڕۆ دەروونم پڕ لە ســـــۆز و جـــــۆشە ئەمڕۆ سەرم گێژە و خەیـــــــــــــــاڵم وێڵ و ئاڵۆز هەچی خۆشییە لە لام ناخــــــــۆشە ئەمڕۆ ****** دەبارێنێتە سەر شـــــــــــــــــاری هەڵەبجە مەرگ، ئەهریمەنی خوێنخۆری شەڕخواز دەکەونە سەر زەوی وێـــــگرا، بە جارێک هەزاران پیر و لاو، زارۆکـــــــــــی بێ‌ناز ***** چییە ئەو گرمـــــــــەگرمە، دەنگی ڕەعدە؟ ئەدی ئەو هەورە بۆرە چییە لە سەر شار؟ بڵێی ئێــــــــــــستا کە نەورۆزمان دەڕێ دا بەسەرمان کاتـــــــــــــــــەوە بارانی ئادار؟ ****** بە ڕەحمەت رێژنەیـــــــەکی خۆش ببارێ لە تۆز بشواتەوە پۆتـــــــــــــــراکی داران عەرز تێراو بکا و گوڵزار و چــــــــیمەن، بڕازێنێتەوە وەک جاری جــــــــــــــاران؟ **** نەخێر گرمەی فڕۆکە و دەنگی بۆمبــــــە، نەخێر بارانی مــــــــــــــەرگە و دادەبارێ نەخیر زوحاکە هاتـــــــــــــوە و ژاری پێیە ژیان دەکوژێ و دەخنـــــــــکێنێ بەهارێ **** پشوو دەبـــڕێن، دەوەستێ باوی هەنگاو گەروو ویشک دەبــــێت و دڵ دەکوشرین مژۆڵی چاوەکان دادێــــــــــــنە سەریەک گرێ دەدرێن زمان و دەم دەبەســـــرێن **** گەڵاڕێزانە لێرە بـــــــــــــــــــەم بــــەهارە خەڵک خنکاون و خانـــــــــــــوو داتەپیون بەکۆ پەلک و چرۆی سەوزو گەش و جوان سڕ و بێ‌گیان بەسەریـــــــەک دا وەریون *** بە کێ بێژم کە چم دی و چم بەسەرهات؟ نزای خۆم بەرمە بەر کام بارەگایــــــەک؟ هەموو دیتیان کە چۆن قڕ بوو هەڵەبجە و بەلام قەت لێی نەپرســـــــــیم دادگایەک ئاشق ١٦/٣/٢٠١٤