کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دڵی من

04:07 - 28 جۆزەردان 2716

ماڵێکی بێ پەنجەرە!!!!! باخچەیەکی بێ سێبەر، گیانێکی زەردهەڵگەڕاوەدڵی من. ئەم هەرێمە کزکز نیگای منیش لە بێمرادی باراندا دەتڵێتەوە. لەنجەی با!!!! لە ئاوابووی ئێوارەی عومرتدا، سوێی بۆتەوە. لە بێ تۆییدا تەمەن سپی بوو خەونەکانم فێری گەڕیدەیی بوون. گیانم پشکۆی بێدەنگی دەرکرد، تۆ ناگەڕێیتەوە من لە هەڵوەریندا،،، هەنگاوەکانم بەدوامادێن لە بی تۆیدا فێری گریان بوم، لەگەرانی ئاودا ڕێگەی کانیم ونکرد لە سێبەری شێعرا هەتاوی چاوەکانتم هەڵخست کەچی هەر بی تۆ ماوە دڵی من، لە بێ تۆیدا. بەژنێکی شکاو بەسەر مندا سەما دەکا، ترسێکی گەورە بەسەر چەتری سەرمەوە ماوەتوە ترسی ونکردنی تاسەم ترسی شکانی ئاوێنەی نیگام بەسەر دەریای خەیاڵتا، ترسی من لە نەمانی، پەلکەزێڕینە و نەمانی بۆنی، تۆیە.