کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گەرمەشین

20:43 - 3 پووشپەڕ 2716

نە بە بەرزی باڵای کەرامەتی ناختان دەگەم نە بە پاکی ئەو کانیاوانەی دوا تینویتان دەشکێنێ نە دەستم دەگا کاکۆڵی خوێناویتان لادەم و ماچی نێوچاوانتان بکەم نە دەتوانم خەڵاتێک لە وەنەوشە بگەێنمە سەر پەیکەری شەڵاڵی خوێنتان نا شۆڕەسوارانی شەفەق هاوڕێکانی سپێدە نازدارانی دڵی خەمینی من نە دەزانم ناوتان چییە نە خەڵكی کامە شاری وڵاتی بێکەسن تەنیا دەزانم ناوێکی ئەفسووناوین لەو سەری مێژوو تا ئەم سەری حەقیقەت نا ڕێبوارانی ئەستمەکات ئەوسا کە خەنجەرەکانی نامەردی ئاگر دەبەستن بە ڕووتان لە دەشتی گێلاسان ئەوسا کە قورعان حوکم دەدا ئاخردیدارتان وەک داخ بمێنێتەوە لەسەر بیرەوەریمان من دەکەم گەرمەشینێ بۆ هەنگاوی ڕاوەستاوتان بۆ باڵی سوتاوتان لە جەنگەی گەرمەشینی پڕحەسرەتم سەر دادەنوێنم بۆ گەورەیی و لەخۆبوردویتان لە ژماره‌ ٦٨٢ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌