کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

" هەنگاو دەنێم، ناکشــــێمەوە "

13:44 - 18 خەرمانان 2716

دوژمن سروشتــــی ناگۆڕێ هەمان دێوی دڵ‌چڵــــــــــکنە من و تۆ دووین و دوو بـــڕیار ئەو بێ سێ و دوو دوژمنـــە *** نەرمی، سازان، ئاشتیخوازی نیە دە قامووســـــــــی ئەو دا دەرووی ڕوون کوا دەکرێتەوە بە سەر دڵی نیوەشـــــــــەو دا *** بەڵام ورەم هەر وا بەرزە و بە دوژمنی خوێنخۆر دەڵـــێم سەد هێندەی دیــش دڕندە بی مەحاڵە لە بەرت هــــەڵــــــێم ************ دۆخ هەرچەندە تەنگەبەر بێ هەنگاو دەنێم، ناکشــــێمەوە وەکوو گوڵ دوای پەڕپەڕبوونێ هەموو ساڵێ دەڕوێمـــــــەوە *** بڕوانن دەشتـــــــی ئەو زێدە بە سوورەگوڵ داپۆشـــــراوە بە چاوی خۆم سەد جارم دی گوڵ پێخوست بوو و هەر ڕواوە *** ئەو کاروانەی بەڕێــــــوەیە ئاخری دەگاتە سەرمەنزڵ مرادی ڕێبـــواری ماندوو ڕۆژێکی هەر دەبێ حاسڵ ــــــــــــــــــــــــــ ئاشق ٢٠١٦ بەشی یەکەمی شێعرەکەم ئەمڕۆ بە بۆنەی شەهیدبوونی ئازاد و ئەمیر گوتوە و بەشی دووهەم بۆ شەهیدانی پێشووتری ئەمساڵ گوتراوە و لە سەر ئەم دیوارەش دانراوە. ئێستا هەردووک بەشم بە یەکەوە داناوە.