کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پارتیزانەکان

16:26 - 15 رەزبەر 2716

بۆ هه‌رکه‌سێ، ته‌نیا جارێ زه‌نگوڵه‌ی کلیسا ده‌زرینگێته‌وه‌ هه‌رکه‌س له‌ ژیان‌دا ته‌نیا جارێک ده‌بێته‌ خاوه‌ن دایک. هه‌ناسه‌ی مرۆڤ، ته‌نیا جارێ له ‌ژیان‌دا ده‌وێستێ و ده‌کوژێته‌وه‌‌. خۆشاوی عه‌شقیش، ته‌نیا جارێ ده‌خورێته‌وه‌. من یه‌که‌مجار ئه‌وه‌م له‌وێ دیت، له‌‌ ره‌وه‌زه‌کان، له‌سه‌ر چیاکانی کاریچه‌، دڵم له‌جێوه‌ بوو به‌ هه‌زار پارچه‌‌. بیرێک به‌ خه‌یاڵم‌دا هات و تێپه‌ڕی: که‌ چۆن قورس و قایم ڕاده‌گیرێ، فه‌رمانی عه‌شق و به‌خته‌وه‌ری! هه‌ڵبه‌ت خه‌راپی ئه‌وجۆره‌‌ خه‌یاڵانه له‌وه‌دا‌‌،‌ له‌ده‌ست ده‌رده‌چن و بارده‌که‌ن و زۆر خۆناگرن، هه‌ڵده‌کشێن و به‌ره‌و به‌رزایی ده‌ڕۆن و‌ ده‌فڕن. ئه‌وکاته‌ من ده‌مێنمه‌وه، به‌دیار ئازارێکی قورس و به‌ژان‌ چونکه‌ به‌‌بێ هیچ شادی‌یه‌ک، ده‌بێ ئه‌وجاریش ده‌ربازبم له‌ گه‌رده‌لوول و تۆفان. ڤێنیزێلۆس زێرڤێ‌ئاس و: عه‌لی فه‌تحی تێبینی: شاعیر یه‌که‌مجار چاوی به‌ پێشمه‌رگه‌ (پارتیزانه‌کان) که‌وتووه که‌ له‌ چیاکانی ئاوایی کاریچه‌ ‌وه‌سه‌رکه‌وتوون. ئه‌و پارتیزانه‌ یونانیانه‌ی توانیویانه‌ ناوچه‌که‌ له‌ژێر ده‌ستی فاشیسته‌کانی ئیتالی ده‌ربێنن و رزگاری بکه‌ن.