کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەقی قسەکانی کاک مستەفا مەولوودی لە کۆبوونەوەی گشتیی حیزبدا

02:31 - 18 رێبەندان 2716

خۆشەویستان سڵاوتان لێ بێ سڵاو لە شەهیدان سڵاو لە زیندانیانی سیاسی سڵاو لەبنەماڵە بەرێزەکانیان زۆرسپاس بۆکومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لە پێنجەمین کۆبوونەوەی خۆیدا ئیعتیمادی بە من‌دا کە بتوانم وەزیفەی گەورەپیاوەکان، وەزیفەی کەسانی وەک کاک خالید بدرێ بە من و من بتوانم بە هاوکاری هاورێیان و هاوکارانم ئەو وەزیفەیە بە جێبگەیەنم و کەلێنی رفیقەکانم ئەگەر بەتاڵیش بێ ئەوەندە بەتاڵ نەبێ کە خودای نەخواستە ئیرادەی حیزبی دێموکرات و توانای حیزبی دیموکرات بێتە ژێر پرسیار. زۆر سپاس بۆ ئەندامانی حیزبی لە نێوخۆی وڵات، هەرێمی کوردستان، لە دەرەوەی وڵات،کە داوای سەرکەوتنیان بۆ کردووم وقەولی هاوکاریان داوە. دڵنیام هەر وەک کاک خالید فەرمووی ئێمە ئەگەرهەموومان هاوکاری بکەین و ئیدارە کردن و بەرێوەبردنی حیزبی دێموکرات ئەگەر گرانیش بێ، لە بەردەستی هەموومان کارێکی بێزەحمەت نابێ. پێمخۆشە بە ناوی ئێوەوە  سپاس بکەم لە کاک خالیدی عەزیزی خۆشەویست بۆ ئەو ماوە زۆرەی کە وەک سکرتێر، وەکوو کەسێکی خاکی ومتوازیع  سوکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی گرتە دەست و   سەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بە وجودی کاک خالید بەراستی لە نێو سەران دابوو. ئەوە هەموومانی خۆشحاڵ، هەموومانی سەربڵیند و هەموومانی والێکردبوو شانازی بکەین، شاییمان بە خۆمان و بە حیزب و بە کارەکە بێ و ئومیدوار بین بە داهاتوو. بە هەر تەقدیر کاک خالید وەزیفەی سکرتێری ئیدامە نەدا. ئەمە بۆ هیچ کاممان خۆش نەبوو، هەموومان دۆستان و خەمخۆرانی حیزبی دێموکراتیش لەو پەیوەندییەدا کەمیان پەیوەندی بە کاک خالیدەوە نەکردووە بە ئیرادەی خۆی تەسمیمێکی گرت کە ئەو تەسمیمە بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەگەر قورسیش بوو بەڵام لانیکەم قابیلی تەحەمول بوو. ئەو ماوەیە ئەمن پێموایە هەموومان زۆر لە کاک خالید فێر بووین کاک خالید زۆری داوە بە حیزبی دێموکرتی کوردستان و هەموومان دەتوانین وەکوو دەرس ئیستفادەیان لێ بکەین، بۆ  ئایەندەی یەکێتی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئایەندەی تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بۆ ئەوەی حیزبی دێموکرات سەری لە نێو سەران دا بێ و ئەدرەسێک بێ، کاک خالیدی بەرێز لە فەرموودەکانی‌دا باسی کرد. ئێمە هەموومان و کاک خالیدیش دەتوانین بە یەکەوە ئەو گۆڕانە بە جورێک لە جورەکان بکەین بە ئەزموون و دەرسێکی دیکە لە حیزبی دێموکراتی کوردستان. ئەویش ئەوەیەکە حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مێژووی تێکۆشانی سیاسی خۆی‌دا دەتوانێ ،بە لەبەرچاوگرتنی هەموو حاڵەتە  تایبەتەکانی کە لە بزووتنەوەی  سیاسی کورد و لە مەنتەقەدا هەیە ،پرۆسەیەکی ئاوا بکا بە پرۆسەیەکی تەبیعی تەشکیلاتی کە ئاڵوو گۆڕی سکرتێری حیزبی دێموکرات، ئەگەر لە کۆنگرەکان جاران بە جۆرێک لەجۆرەکان بە زەحمەت بوون یان قسەی لەسەر دەکرا، ئێستاکە لە نێو تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات دا بە پێی ئەرکێک کە کومیتەی مەرکەزی یا حەقێک کە دراوە بە کومیتەی مەرکەزی لە تەرەف کۆنگرەوە کومیتەی مەرکەزی زۆر تەبیعی ئاڵووگۆڕی وەزیفەی نەفەری یەکەمی حیزبی دێموکرات بکا. تەشکیلاتیش هەم قەدر لە زەحمەتی رفیقەکەی پێشووی بگرێ و هەمیش هاوکاری ئەو کەسە بکا کە تەشکیلاتی حیزب و کومیتەی مەرکەزی حیزب دەورو وەزیفەی پێ‌دەسپێرێ. ئەوە ئەگەر کاک خالید هەر وەکوو بۆخۆی فەرموویەتی و درێژەی بدا لەو زەمینەیە و لەو بەستەرەی کە حیزبی دێموکرات هەیەتی و بە خۆشییەوە زۆرە و ئەو توانایی‌یەی بە کاک خالیدە و کە بە خۆشییەوە بێ‌سنوورە، دەتوانین ئەوەش بکەین بە ئەزموونێکی باش لە مێژووی تەشکیلاتی و سیاسی حیزبی دیموکرات‌دا بۆیە بە ناوی هەمووتان ،سپاس لە زەحمەتەکانی دەکەم ئارەزوو دەکەم وەکوو مامۆستا و برا و گەورەیەک لە نێومان دا بێ بۆ ئەوەی زۆرتری لێ فێر بین تا هەموومان کار و تێکۆشانی حیزبی جوانتر بەرینە پێشێ. خۆشەویستان حیزبی دێموکرات ٧١ ساڵە تێکۆشانی هەیە لەم پەیوەندییەدا کۆمەڵە مەسەلەیەک لە حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون بە پرنسیپ و حیزبی دیموکراتیان پێ دەناسرێتەوە. هەر هاورێیەکی وەزیفەیەک وەرگرێ، ئەوە بۆی پرنسیپ و قانوون وعورفێکی نەگۆرە. هەر وەک دۆینێ وا بووە لەوەش بەدوا هەر وادەبێ. بەڵام هەر وەک کاک خالید لەم قسە جوانانەی کە چەند دەقیقە پێش ئێستا فەرمووی، حیزبی دیموکرات بەسیاسەتی، هەڵوێستی، ئیستفادە کردن لە دەرفەتەکان و تواناکانی نیشانی‌داوە سیاسەتێکی دوگم و ویشک و موتڵەقی نیە. بەڵکوو سیاسەتێکی قابلی گۆڕان و شناوەری هەیە. ئەوەش حیزبی دێموکراتی کودستان هەم بە قانوون هەم بە تەجروبە بۆ ئێمەی داناوە وئێمە دەتوانین لەم شێوازە ئیستفادە بکەین. من ناچمە سەر ئەو مەوزووعانەی کە کاک خالید باسی کردن و لە ئاخرین کۆبوونەوەی کومیتەی مەرکەزی حیزبی دیموکرات‌دا باسیان لێ کراوە. ئەوانە خوێندنەوە و تێروانین و موازیعی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون، بۆیە وەخت ناگرم دەچمە سەر چەند وردە شتێکی دیکە کە لازمە ئەورۆ لەگەڵ یەکتری باسی بکەین و لە جەریانی کار دا بەشێک لە بەحس و کاری ئێمە بوون. حیزبی ئێمە بە کار و تێکۆشانی هەموو ئەندامەکانی لەو ٧١ ساڵە‌دا گەیوەتە ئێرە. کە وایە هێز و ئینرژی و  توانای هەموویان حیزبی دێموکراتی کردووە بە حیزبێکی خۆشەویست و مەسئول، بە حیزبێک کە دۆست و دوژمن چاوی لێیەتی. ئێمە دەبێ بەو دیدەوە کە دۆستانمان دەرواننە حیزبی دێموکراتی کوردستان کار بۆ حیزبی دێموکرات بکەین زۆر جارخۆمان لە تەشکیلاتی حیزبی‌دا لە کۆبوونەوەکانی حیزبی‌دا باسمان کردووە کە حیزبی ئێمە بەخۆشییەوە لە دیپلۆماسی‌دا، لە تەبلیغات و ئیعلام‌دا، لە کۆر و کۆمەڵی نێو نەتەوەیی‌دا سەری دیارە و باش کاری کردووە. لەو پەیوەندییەدا تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان رازی بووە و ئەوە زەحمەتی هەمویان و نەقش و دەوری کاک خالیدی زۆر پێوە دیاربووە. ئێمە دەبێ لەو تریبوون و ئەدرەس و مەجالانەی کە حیزبی دێموکراتی کوردستان هەیبووە و کاک خالید ئیستفادەی لێ کردووە، لەوەش بە دوا بە هاوکاری هەموومان و بە بە تایبەت کاک خالید کاری لەسەر بکەین و زۆرتریشی ئیستفادە لێ بکەین .کەوایە بۆ ئەوەی مودیریەتێکی کاراتر و جدیتر و هەڵسوورتر و ئەهلی بەدواداچوون و لێپرسینەوە هەبێ دەبی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دا هەمووان بەیەکەوە کار بکەین. خۆشەویستان کۆمەڵە مەوزووعێک هەیە کە لێرە دا پێم خۆشە ئیشارەیان پێ بکەم. لە نیزیک بە دە ساڵی تێکۆشانی رابردوومان‌دا، حیزبی ئێمە بەخۆشییەوە زۆر بایەخی بە تێکۆشانی چالاکانی مەدەنی لە نێوخۆ داوە و لەو پەیوەندییەدا، رابتەیەکی موناسب و مەعقوولی لە نێوان تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات و چالاکانی مەدەنی و خەمخۆرانی بزووتنەوەی کورد و حەرەکەتی مەدەنی لە رۆژهەڵات‌دا درووست کردووە. ئەوە بە قازانجی حیزبی دێموکرات و بە قازانجی بزووتنەوەی کورد تەواو بووە. حیزبی دێموکراتی کوردستان دەبێ ئەوە درێژە بدا و لەو پەیوەندییەدا ئەگەر کەسێکیش، لایەنێکیش، حیزبێکیش، تێبینی لەسەر مەبەست و موازیعی حیزبی دێموکرات هەبێ، حەقی خۆیەتی وئیختیار بە خۆیەتی. بەڵام لە نەزەر منەوە ئەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان تا ئێرە لەو پەیوەندییەدا کردوویەتی پێویستە درێژەی پێ بدا. ئەوە بە قازانجی بزووتنەوەی کورد لە رۆژهەڵات بە قازانجی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بە قازانجی چالاکانی مەدەنی لە نێو خۆی وڵاتە. تەشکیلات نەقشی گرینگی لە چوونە پێشی کار و فەعالییەتی حیزبی‌دا هەیە، وەزیفە و کارەکەشی بەربڵاوە. لەو پەیوەندییەدا هێز و پتانسییەلێکی زۆری هەیە کومیسیوونی تەشکیلات ئەگەر بەرنامەیەکی وردترو جدیتری هەبێ، ئەو پتانسیەلە دەتوانێ زۆر موئەسێر بێ بۆ چوونەوە پیشی وەزیفەکانی حیزبی. لێرەدا نوقتەیەک هەیە پێم خۆشە ئیشارەی پێ بکەم. ئەو کاتەی دوکتوور سەعید رووحی شاد بێ  سکرتێر بوو لای وابوو تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان مومکینە بە جۆرێک بێ بە هۆی شەرایتی سیاسی ،ئەمنیەتی و جۆری کاری نیزامی یان کۆمەڵە وەزیفەیەکی کە دەکەوێتە سەر شانی ئەندامانی حیزب، وێدەچێ هەموو کەس نەتوانێ قەبووڵی ئەو مەسئولییەتە بکا. بەڵام ئێمە دەتوانین لە بازنەیەکی گەورەتر لە بازنەی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا، ئەم کەسانەی تەئیدی سیاسەتی حیزبی دێموکراتی دەکەن یا خۆ بە دۆستی حیزبی دێموکراتی دەزانن یان  دەیانەوێ بە جۆرێک لە جۆرەکان هاوکاریی حیزبی دێموکرات بکەن، لەو بازنەیە‌دا کۆ بکەینەوە. ئەمە دوای کۆنگرەی چاردە و لە هێڵە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیش هاتووە. من پێم وایە ئەگەر تەشکیلاتی ئێمە بتوانێ بازنەیەکی گەورەتر لە بازنەی تەشکیلاتی دروست کات زۆر کەس، زۆر رووناکبیر، زۆر نووسەر، زۆر خەمخۆر، لە دەرەوەو لە ژوورەوە هەیە دەیهەوێ یاریدەدەری حیزبی دێموکراتی کوردستان بێ. لەو پەیوەندییە دا ئێمە دەتوانین هەم تەشکیلاتەکەمان ئەکتیوتر کەین هەم لە تواناو هێزی دۆستانی دیکەی خەڵکی وڵاتی خۆمان کۆمەک وەرگرین. زۆر جار باسی ئەوە دەکرێ کە یەکێک لە کەمایەسییەکانی بزووتنەوەی سیاسی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لێک نزیک نەبوونەوەی هێزە سیاسییەکان یان هاوکاری نەکردنی بە عەمەلی هێزە سیاسییەکانە، یا نەیانتوانیوە پلاتفۆرمێکی هاوبەش پێک بێنن یا لەوە بۆ سەرتر بەرو پیکهێنانی بەرەیەکیش بروا. حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو ١٠ ساڵە دا بۆ ئەو پرسە زۆری هەوڵ داوە و زۆریش بە توازوعەوە عەمەلی کردووە و لەو رابتەیە دا قەتیش ماندوو نەبووە. بۆ ئەوە حیزبی دێموکراتی کوردستان کاری کردووە ماندوو نەبووە لەوەش بەدوا کار دەکا و ماندوو نابێ. چوون ئەوە یەکێک لە کارەکانە کە لە بەر رێگای ئیمەدایە مومکینە ماندوومان و وەختمان لێبگرێ بەڵام لە نیهایەت‌دا پێویستییەکە کە بزووتنەوەی سیاسی کورد لە رۆژهەڵات دەی هەوێ و حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو پەیوەندییە دا دەبێ بە وەزیفەی خۆی عەمەل بکا. ئەگەر باس لە گلەیی بکەین لام وایە حیزبی ئێمە کەمترین گلەیی لەسەرە چوون لەم رابتەیەدا نە مەحدوودیەتێکی داناوە نە بەربەستێکی داناوە، نە ئەگەر مەوزووعەکە رووی لە حیزبی دێموکرات کردبێ حیزبی دێموکراتی کوردستان سڵ‌بوونەوە و سەهلەنگاری و تەنبەڵی تێدا کردووە، بەحسێکی دیکە کە بۆ ئێمە موهیمە مەسەلەی دوو دیموکراتە. ١٠ ساڵە دیموکراتەکان لە دوو دێموکرات دا یا لە دوو گرووە دا یا لە دوو بەش دا کار دەکەن. ئەوە ئەگەر لە هێندێک بارەوە دەرفەتی خوڵقاندبێ رقابەتی سەلیمی دروست کردبێ کە هەر دوولای دێموکرات بە پرۆژە و بەرنامەی خۆیان کاری خۆیان کردبێ، بەڵام راستییەکە پرسێکە لە زەینی خەڵکی وڵاتی ئێمە ،لە زەینی ئەو کەسانەی دێموکراتیان خۆش دەوێ، لە زەینی ئەوانەی پێیان‌وایە دیموکرات هێزێکە ناکرێ دابەش بێ، دەبێ بەسەر یەکەوە بێ تا بە یەکەوە بتوانێ کاری گەورە، سیاسەتی گەورە و نەقش و دەوری جیدی و گەورەتری هەبێ لە بزووتنەوەی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا. داوای وەسەر یەک خستنی دێموکراتەکان دەکەن. حیزبی ئێمە یان ئەو بەشە لە دێموکرات، راستییەکەی جوابی موسبەتی بەو داوایە داوەتەوە. ئەم داوایە هەر داوای خەڵک نییە داوای ئەندامانی حیزبیشە لە هەردووک لا، داوای دۆستانی حیزبیشە لە هەردووک لا، مەوزووعەکە لە نێو تەشکیلاتی  حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە نێوخۆی وڵات، لە نێو کادر و پێشمەرگەو لە دەرەوەی وڵاتیش مەترەحە کە وایە مەوزووعەکە موهیمە بۆیە ئەوەندە مەترەحە. حیزبی ئیمە لەمێژە هەستی بەو زەروورەتە کردووە بۆ ئەوە زەروورەتەش کاری کردووە. لەو رابتەیەش دا لەگەڵ ئەوەی قەتعەن ناکرێ هەموو باشیەکان لای ئێمەبن، بەڵام بە نیسبەت ئەم  پرسە حیزبی  ئیمە دروستی عەمەل کردوە و دەبێ ئەوانە ئیدامە بدا. بۆ ئیدامە دانیش رێگا تەنیا بەیەکەوە دانیشتن و قسە کردن و دیالۆگە. بەڵام پێموایە لەوە بەدوا دیالۆگ بۆ ئەوە نییە رەوابتەکەمان عادی کەینەوە دیالۆگ بۆ ئەوە نییە بەیەکەوە قسان بکەین و بڵێین جا لە رەوابتی ئیجتماعی و کۆمەڵایەتی و رۆژانەمان دا بە یەکەوە بەشدارین. باشە لە کۆر و کۆمەڵەکان لە گەڵ یەکتر دادەنیشین و جارجار یەکتریش دەبینین لە نەزەرمنەوە دیالۆگ و دانیشتن و قسە لەگەڵ یەکتر کردن بۆ ئەوەیە پرسەکە بەجیدی مەترەح کەین بۆ ئەوەی هەرچی زووتر جوابێکی موسبەت بە نیازێکی خەڵکی خۆمان لەو سەردەمەدا بدەینەوە بەڵام ئەوە ئەو کاتەی کە زۆر جارمان گوتووە دەبێ لەو پەیوەندییە دا هەموو دیموکراتەکان براوە بن. هاوڕێیانی خۆشەویست، من وەزیفەیەکم پێ سپێردراوە. ماوەیەک پێش ئێستا گوێم لە رەوان پزیشکێک بوو باسی دەکرد بۆ ئەوەی کەسێک بتوانێ خاوەنی ئیرادەی خۆی بێ، دەبێ بۆخۆی بێ و نابێ کەسی دیکە بێ. بۆ ئەوەی بتوانم خاوەنی ئیرادەی خۆم بم، بۆخۆمم وەک مستەفا مەولوودی. زۆر تەبیعییە رەمز و چرای تێکۆشانی ئێمە پێشەوا قازی محەممەدە، من پێمخۆشە لە دیپلۆماسی دا ئیلهام لە گەورە پیاوی وەکوو دوکتور قاسملوو وەرگرم، لە تیزهووشی دا بچمەوە سەر گەورە پیاوی وەک دوکتور سەعید، لە وردبینی دا مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە بم، لە گرژی و کار و هەڵسووڕان دا کاک جەلیلی گادانی بم، لە خۆشفکری دا کاک حەسەنی رەستگار بم، و لە جوان قسە کردن و لە پوخت قسە کردنیش دا کاک خالیدی عەزیزی بم. بەڵام ئەوە بە جەمع قەتعەن بۆ من مەحاڵە. چونکە ئەوانە، هەموویان رۆژێک لە رۆژان سوکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانیان بە دەستەوە بووە و بە هاوکاری هەموو لایەک هێناویانە.  بە جەمع بۆ من مەحاڵە یان ئەگە مەحاڵیش نەبێ زۆر بە زەحمەتە. بەڵام لام وایە بە هاوکاری هەموو لایەک و ئیلهام وەرگرتن لە هەموو توانای ئەو گەورە پیاوانە ،بۆ حیزبی دیموکرات و بۆ رێبەری حیزبی دیموکرات نە مەحاڵە و نە غەیری عەمەلییە. بەو شەرتەی یەک مەجال بدەین و وەخت بدەین. حیزبی ئێمەو تەجروبەی  ٧٠ ساڵی بە ئێمە دەڵی، بە قانوون وختی بە کومیتەی مەرکەزی بە دفتەری سیاسی  بە نەفەری یەکەمی حیزب داوە کە بەو زەمانە پرۆژەکانی حیزبی بەرێتە پێش و مەخسووسەن بڕیار لە حیزبی ئێمە دا بریاری جەمعییە. ئەگەر سەیری ئەساسنامە بکەین چەند وەزیفەی موشەخەس و مەحدوودی بۆ نەفەری یەکەم داناوە ماباقی دیکە بریار جەمعییە کار جەمعییە و مەسئولییەت جەمعییە. حیزبی دیموکراتی کوردستان وتەجروبەی ٧١ ساڵەی،  پڕە لە هاوکاری وهاوخەباتی و دەستی یەک گرتن و یاریدەی یەک کردن و بە هەرەوەز کار کردن، کە من ئیستاش ئەو هێز و توانایە لە حیزبی دیموکراتی کوردستان‌دا دەبینم. ئینرژی و کار و ماندوو نەبوونی. لە هەمووی موهیمتر لە سیاسەتیش دا، حیزبی دیموکراتی کوردستان قەت بە خەیاڵ سیاسەتی نەکردووە و واقعبینانە سیاسەتی کردووە و هەوڵی‌داوە شەرایەتێکی کە تێشی دایە بیبینێ. خەڵکی ئێران و وەزعیان لە سایەسەری کۆماری ئیسلامی ئێران، نەقش و دەوری خراپی جمهوری ئیسلامی ئیران هەم لە ئێران دا و هەم لە دەور و بەردا، شەرایت و هەل و مەرجی سیاسی کە لە مەنتەقەکەدا هەیە کە قەتعەت تەئسیریشی هەیە لەسەر سیاسەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە سەر سیاسەت کردنی بە باش و بە خراپ جۆرێک سیاسەت مومکینە وابی بەربەست لە پێش حیزبی دیموکراتی کوردستان دروست کا، نەتوانێ وەک پێویست مانور بدا بەڵام جۆرێک لە سیاسەتیش مومکینە دەرفەت و دەرەتان بێ بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان کە هونەری ئیستفادە کردن لە دەرفەت و دەرەتانەکانیشی هەیە و لە هەموو مومکینە زەرفیەتی خۆشمان حیزبێکین مێژوویەکی پرشنگ دار خەبات و قوربانییەکی زۆر توانا و قوربانی زۆر لە مۆقابیل حەوادیس دا ئەوانەی کاک خالید فەرمووی و لە هەمووی موهیمتر بە دەستدانی یەکتر دەتوانین بە سەر موشکلە دا زاڵ بین پەس کەوایە وەخت و هاوکاری و کار کردن بە یەکەوە لام وایە ئەو پرۆسەیە ئەگەر بە زەحمەتیش بێ  حیزبی دیموکراتی کوردستان و قەتعەن دەتوانین لەو پرۆسەیەش بە سەرکەوتوویی دەرچین. من قەولیک دەدەم هەموو تواناو ئینرژی و هێزی خۆم بە هاوکاری هەموو هاورێیانم لە حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەندام، کادر، پێشمەرگە، رێبەرایەتی، هاورییانی دەفتەری سیاسی بەکاربەرم، چاوەروانی هاوکاریشم لە هەموو لایەک هەیە.  ئەوانە وەختێک دێنە دی بە هەموومان کار بکەین بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان کار بکەین بۆ هەدەفە پیرۆزەکەمان. کار، نەقش ودەوری گەورەی دەبێ لە چوونە پێشی پرۆژەکانمان‌دا، لە چوونە پێشی کارەکانمان‌دا و لە سەرکەوتنەکانمان‌دا ئەگەر ئێمە بە جیدی کار بکەین بەڵام لە موقابیل وەزعێکی سیاسی کە دروست دەبێ، هەر وەک لە تاریخی حیزبی دێموکراتیش دا هەیە پێی نەوەستاین، ئەو وەختە نە خۆمان گلەیی دەکەین نە دۆستان گلەییمان لێ دەکەن و نە چاوەڕوانییەکی سەیر و سەمەرەشمان لا دروست دەبێ. بەڵام ئەگەر کار نەکەین لە دوایە دا خۆمان و خەڵکی دیکەش سەرزەنشمان دەکەن، بۆ لە دەرفەتەکە ئیستفادەیان نەکرد بۆ لە ئیمکاناتەکە  ئیستفادەیان نەکرد. من ئەو توانایە دەبینم بۆیە دڵخۆشم بە سەر کەوتن. جارێکی دیکە سڵاو لە خەڵکی کوردستان دروود بۆ حیزبی دێموکرات و سەرکەوتن بۆ ئێوەی خۆشەویست لە ژماره‌ ٦٩٧ ی رۆژنامه‌ی “کوردستان”دا بڵاو بۆته‌وه‌