کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیلامی دێرین پێشوازیی لە ٢٦ی سەرماوەز کرد

18:20 - 9 سەرماوەز 2717

لە بەرەبەرە ٢٦ی سەرماوەز  ساڵرۆژی پێشمەرگە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ،  ئەندامان و دۆستانی ئیلامی سەر بەڕێکخستنەکانی حدک،  بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەو تراکتی پێوەندی‌درا یاد و ناوی ٢٦ی سەرماوەزیان وەکوو ڕۆژێکی گرینگ وزێڕین لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازنەی گەلەکەمان  بەرز ڕاگرت. دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام ،  شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەز  لە چالاکییەکی تەبلیغیی‌دا پێشوازییان لە رۆژی ٢٦ی سەرماوەز کردو ئەو یادەیان بەرزنرخاند. بە پێی هەواڵی گەیشتوو، لەو  چالاکییە‌دا  چەندین گەڕەک و کۆڵانی بەرچاو لە شاری ئیلام بە تراکت و نووسراوەی سەبارەت بە یادی ٢٦ی سەرماوەز ڕازایەوە. ئەو شوێنانەی کە شەوی ڕابردوو لە شاری ئیلام تێدا چالاکیی تەبلیغیی کراون بریتین لە: گەڕەکی تەربیەت، کۆڵانی بۆستانی ٨ و، چەندین شەقام و شوێنی دیکەی ئەوشارە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە تێکۆشانی سەرجەم  ئەندامان و دۆستانی خۆی لەشاری ئیلام،  سپاسیان دەکاو، سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.