کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باڵیۆزخانەی ئێران لە یەمەن سووتێندرا

21:13 - 13 سەرماوەز 2717

باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەنعای پێتەختی یەمەن سووتێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە عەرەبییەکان ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری سەنعای  پایتەختی یەمەن بە هۆی شەری نێوخۆیی ئەو وڵاتە ئاگری تێبەردرا. کاناڵی تلویزیۆنی سکای‌نیوز لەمبارەوە بڵاویکردووەتەوە، "ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان حووسییەکان و سپای ئەو وڵاتە لە پایتەختی یەمەن بووە ." ڕاگەیەنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئەم هەواڵەیان بڵاو کردووەتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکیان سەبارەت بەو ڕووداوە ئاشکرا نەکردووە. لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشی هاوپەیمانیەتیی عەرەبی بۆسەر یەمەن و حوووسییەکانی ئەو وڵاتە زیادی کردووە و چەندین شاریان لێ ستاندوونەتەوە. حووسییەکان گرووپێکی میلیشیایی سەربە کۆماری ئیسلامیی ئیرانن و لەلایەن ئەو وڵاتەوە پشتیوانی ماڵی و نیزامی دەکرێن و زیاتر دژی عەرەبستان بەکار هێنراون.