سکای نیووز بە شیکردنەوەی دەیان گرتە ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو کراونه‌ته‌وه، بڵاوی کردەوە، ژنانی چارشێو به‌سه‌ر لەگەڵ هێزه‌كانی ڕێژیم له "گەشتی ئێرشاد و گه‌ڵاڵه‌ی نوور"دا بە توندوتیژی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە حیجابی زۆرەملێیان نییه لە شەقامەکان دەڕفێنن.
سکای نیووز له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه لە هەمان ڕۆژدا کە کۆماری ئیسلامی هێرشە مووشەکییەکانی لە دژی ئیسرائیل ئەنجامدا، شەڕێکی دیکەی لە شەقامی نێوخۆیی خۆی توندتر کرد کە لە میدیاکانی دەرەوە کەمتر سەرنجی دراوە.
ئەو میدیا ئینگلیزییە بە زمانی ئینگلیزی گێڕانەوەی خۆی بۆ ئەو شەڕەی ڕێژیم له شه‌قامه‌كاندا بەم شێوەیە دەست پێ‌کرد: لە گۆڕەپانی شۆڕشی تاران دوو ژن بە چارشێوه‌وه دەچنە لای ژنێک کە كراسێكی قۆڵ‌درێژ و له‌چکی لەبەردایە و ئه‌و ژنه هەوڵدەدات كه ڕا بکات بەڵام یەکێک لە ژنە چارشێو به‌سه‌رانه قۆڵی دەگرێت و دەیکێشێتەوە دواوە و لەکاتێکدا كه ئەم ژنە لەسەر زەوی ده‌كه‌وێت، ژنە چارشێو به‌سه‌ره‌كانی ڕێژیم دەوری دەدەن و له په‌توویه‌كی دەیپێچنەوە و فڕێی دەدەنە ناو ماشتنێكی وەنی سپییەوە.
ئه‌و شتانه‌ی كه سكای نیووز باسی ده‌كات حالهتگهڵێكن كه ڕۆژانه له شه‌قامه‌كانی ئێران و كوردستان ڕووده‌ده‌ن و به‌شێک له ڤیدیۆكانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بڵاو ده‌بنه‌وه.
له ده‌وری تازی سه‌ركوتكردنی ژنان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێژیمی ئێرانه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به ناوی گه‌ڵاڵه‌ی نوور ڕێژه‌ی مائمورانی ژن بۆ سه‌ركوتكردنی ژنان زیاتربووه و یه‌كه‌مین جاریش نییه كه ڕێژیمی ئێران بۆ سه‌ركوتكردنی ژنان به‌م چه‌شنه له مەئموورانی ژن كه‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گه‌شتی ئێرشاد و ماشینی وەنی سپیی ئێرشاد كه له ئێستادا زۆر به‌ناوبانگ بووه لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی تا ڕادەیەکی زۆر لە شەقامەکانی ئێران كه‌م ببوونه‌وه به‌ڵام دوای تێپەڕبوونی نزیکەی به دوو ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی سه‌رانسه‌ری له ئێران‌دا، ئێستا ئەو ماشینانە بۆ جارێکی تر و هاوکات لەگەڵ دانانی یاسای بەناو "حیجاب و عیفاف" لە مەجلیسی ڕێژیم و گه‌ڵاڵه‌ی نوور، دووباره گەڕاونەتەوە ناو شەقامەکان.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی جۆره‌ها پیلان و یاسا له‌لایه‌ن ڕێژیمی ئێرانه‌وه بۆ سه‌پاندنی حیجابی زۆره ملێ هاووڵاتیان لە وتنه‌وه‌ی نا به ڕێژیمی ئێران و یاساكانی بەردەوامن.