کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە سەرلەنوێ لە شاری ئیلام، چالاکیی تەبلیغی کرا

21:32 - 13 سەرماوەز 2717

ئەمساڵ لە بەرەوەری ساڵرۆژی  پێشمەرگە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان،  ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری ئیلام چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام بۆ جارێکی دیکە بە بڵاو کردنەوەی تراکت و نووسراوەی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز  یاد و ناوی ئەو بۆنەیان بەرز ڕاگرت. شەوی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەز ئەندامان و دۆستانی حدک لە شاری دێرینی ئیلام  بە بەڕێوەبردنی چالاکییەکی دیکە لە چەند شوێنی ئەوشارە ڕیزیان لە پێشمەرگەکان کوردستان و ئاڵای کوردستان گرت. شایانی باسە هەر لەو پێوەندییە‌دا رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەز کوردانی بە ئەمەگ و چاونەترسی نیشتەجێی لە شاری تاران بۆ جارێکی دیکە لە چەندین شوێنی ئەو گەورە شارە یادی ٢٦ی سەرماوەزیان کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی دووبارە لە سەرجەم لایەنگرانی خۆی لە نێوخۆی وڵات ، بەتایبەتی خەڵکی کوردپەروەری شاری ئیلام  و دانیشتووانی شاری تاران ، سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ