کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی تێکۆشەرانی یەکگرتنخوازی دێموکرات، لە شاری مەهاباد

16:05 - 16 سەرماوەز 2717

لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ساڵرۆژی ناوەزد کردنی رۆژی پێشمەگەر و هاڵکردنی ئاڵای کوردستان، تێکۆشەرانی یەکگرتنخوازی دێموکرات لە شاری  شوڕشگێڕی مەهاباد، چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد. بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتوە، شەوی ١٥ی سەرماوەز، تێکۆشەرانی خەمخۆری حیزبی دێموکرات بە چالاکیی تەبلیغاتی‌ خۆیان،   وێڕای ڕێزگرتن لە سەرجەم پێشمەرگەکانی کوردستان پەیامی یەکڕیزییان بۆ بنەماڵەی گەورەی دێموکرات ڕاگەیاند. ئەندامان و دۆستانی هەردوو حیزبی  دێموکرات لە چالاکییەکی هاوبەش‌دا،  یاد و ناوی پێشمەرگەی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵایان بەرزنرخاند و وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی پێشمەرگانە دووپات کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە چاوی ڕیزوحورمەتەوە دەڕوانێتە تێکۆشانی سەرجەم لایەنگرانی یەکگرتنخوازی  دێموکرات و، هیوای سەرکەتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.