کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشوازی کردن لە ٢٦ی سەرماوەز لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان

18:59 - 18 سەرماوەز 2717

لە بەرەبەری هاتنی ٢٦ی سەرماوەز ساڵرۆژی یادی پێشمەرگە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوو. بە پێی هەواڵێک کە لە شاری مەهابادەوە بە دەستمان گەیشتوە، رۆژی ڕابردوو بۆ جارێکی دیکە لایەنگران و دۆستانی وەفاداری حیزبی دێموکرات لە شاری مەهاباد بە نووسینی دروشمی شۆرشگێڕانەو بڵاوکردنەوەی تراکت پێوەندی‌دار یادی ٢٦ی سەرماوەز وەکوو بۆنێکی نەتەوەیی و خاڵێکی زێڕین لە مێژووی بزاڤی مافخوازانەی گەلەکەمان بەرز ڕاگرت. هەروەها لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ساڵرۆژی ٢٦ی سەرماوەز لە شاتی بۆکان تێکۆشەرانی دێموکرات و لایەنگرانی حیزب لە هەلمەتێکی شۆرشگێڕانە ئەو یادەیان کردەوەو بە نووسینی دروشم و نووسراوەی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز لە گەڵ ڕێبازی پێشمەرگەو خەباتکارانی دێموکرات پەیامنی وەفایان نوێ کردەوە. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەسپاسی دووبارەوەو بۆ سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات لە نێوخۆی وڵات سڵاویان بۆ دەنێرێ.