کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە ناوچەی شنۆ وشاری ڕوانسەر

21:29 - 19 سەرماوەز 2717

شەوی ١٩ی سەرماوەز تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری شنۆ و گوندەکانی سەربەوشارە بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەزەوە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا. لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز ساڵرۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان لە شاری شنۆ دێموکراتدۆست، لایەنگران و دۆستانی حیزب، لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یادوناوی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستانیان بەرز ڕاگرت و بەو بۆنەیە بە نووسینی دروشمی شوڕشگێرانە و ناردنی سڵاو بۆ ڕێبەرانی شەهید لە  شاری شنۆ تێکۆشانیان نواند. ئەو شوێنانەی لە شاری شنۆ کە تێدا چالاکیی کراوە بریتین لە: سێ ڕای سەعد ئەمینی، گوندەکانی سینگان، بێمزوورتێ، پووشاوێ، خاڵتاوێ، سەیداوێ، و رێگای نەڵۆس و لە گەڵ چەندین شوێنی دیکەی ئەو شارە. هەوروەها لە درێژەی چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز شەوی ڕابردوو دۆستان و ئۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ڕوانسەر بۆ ڕیزگرتن لە پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشمی شۆڕشگێڕانە لەو بۆنە نەتەوەییە رێزیان گرت. خەمخۆران و لایەنگرانی خەباتکارانی کورد لە شاری ڕوانسەر چاونەترسانە  لە  شەقامەکانی وروودیی شار، سێ‌ڕای ڕوانسەر، شەقامی بەهار، پارکی شکۆفە، پارکی فەرهەنگیان، موهاجرینی ڕوانسەر و چەند گەڕەک و کۆڵانی دیکەی ئەوشارە چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام داوەو وەفاداری خۆیانیان بە ڕێبازی پێشمەرگانە دووپات کردووتەوە. شایانی باسە لە دەسپێکی مانگی سەرماوەزەوە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان دۆستان و تێکۆشەرانی دێموکرات بە چالاکیی تەبلیغی پێشوازییان لە یادی نەتەوەیی واتە رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان وەکوو دووهێمای نەتەوەیی و  یادگار لە کۆماری کوردستان کردوەوە، ئەو یادکرنەوە  هەروا بەردەوامە. هەروەها لە هەفتەی ڕابردوو لە پارێزگای ئیلام و شاری ئیلام چەند جار تێکۆشەرانی ئیلامی، سەربەڕێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشێوە بەربڵاو یادی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز ڕاگرت. هەروەها شەوی ١٨ سەرماوەز لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان و سنە لایەنگرانی بەئەمەگی حیزب لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا پێشوازییان لە ٢٦ی سەماوەز کرد. کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرلەنوێ سپاسی سەرجەم دۆستان و لایەنگرانی حیزب دەکا و سڵاوی تایبەت بۆ دۆستانی خۆی  شاری شنۆ و ڕوانسەر دەنێرێ.