کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچونی رێوڕەسمێک به بۆنەی ڕۆژی پێشمەرگه و ٸاڵای کوردستان و ساڵەوەگەڕی کارەساتی یەلدای خوێناوی بەرده م قەڵای دێموکڕات له وڵاتی دانمارک

22:39 - 21 سەرماوەز 2717

ڕۆژی شه ممه ڕێکه وتی ۹ی دیسامبری ۲۰۱۷ی زایینی کۆمیته ی دانمارکی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ رێزگرتن له ڕۆژی پێشمه رگه و ٸاڵای کوردستان و یادی شه هیدانی کاره ساتی یه لدای خوێناوی قه ڵای دێمۆکرات ڕێوڕه سمێکی به به شداری ڕاده یه کی زۆر له ٸه ندامان ولایه نگرانی حیزب و نوێنه ر وٸه ندامانی حیزب و لایه نه سیاسیه کان و کۆمه ڵه کوردییه کانی چوار پارچه ی کوردستان له وڵاتی دانمارک له یه کێک له ساڵۆنه کانی شاری روسکیلده پێکهێنا . ڕێو ڕه سمه که کاتژمێر ۶ی پاشنیوه ڕۆ به سرودی نه ته وایه تی ٸه ی ڕه قیب و خوله کێک بێده نگی بۆ یاد و ڕوحی شه هیدانی ڕێگای رزگاری گه لی کورد ده ستی پێکرد . په یامی کۆمیته له لایه ن هاوڕی خالید ڕه واندوست به رپرسی کۆمیته ی حیزب له دانمارک خوێندرایه وه نێوبراو له په یامه که دا وێڕای به خێر هاتن و سپاسی ٸاماده بوان بۆ به شداریان پێگه و ده وری پێشمه رگه ڕۆڵه ی ٸازا وفیداکاری گه لی کورد ٸه و قاره مانانه ی مه یدانی خه بات بۆ ڕزگاری گه ل و نیشتمانی به رز نرخاند و وێڕای ٸیشاره به چلۆنایه تی دیاری کردنی نێوی پێشمه رگه و ڕۆژی پێشمه رگه پیرۆز بایی ٸه و ڕۆژه ی له پێشمه رگه ی کوردستان خه باتکارانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان کرد و هیوای سه رکه وتنی به سه ر دوژمنانی داگیرکه ری کوردستان بۆ خواستن ،هه روه ها سه باره ت به گرینگی و بایه خ و پیرۆزی ٸاڵای کوردستان وه ک ناسنامه ی نه ته وه ی کورد وه ک سومبول و نیشانه ی هه بونی نه ته وه که مان و چه تری له ده وری یه ک کۆکردنه وه و یه کگرتویی هیزه کانی خه باتکاری ڕێگای رزگاری و سه ربه خۆیی میله تی کورد و پیرۆزی ٸه و ڕۆژه ی وه ک ڕۆژی ٸاڵای کوردستان ناوزه د کراوه دوا و پیرۆزبایی ٸه و ڕۆژه ی له ٸاماده بوان و گه لی کورد و پێشمه رگه وه ک پارێزه ری نه ته وه وخاک و ٸاڵا ی کوردستان کرد . له به شێکی دیکه ی په یامه که دا ٸیشاره به شه وی یه لدا وه ک درێژترین شه وی ساڵ و شه وێکی گرینگی کولتوری مێژوی گه لی کورد که له و شه وه دا بنه ماڵه کان له ده وری یه کتر کۆ ده بونه وه و شادیان ده کرد وشه وی له دایک بونی ڕێبه ری زانا وبڵیمه ت شه هید دوکتور قاسملو بوو وهه ر ٸه وه ش گرینگێکی تایبه تی دابو به و شه وه و هه مو ساڵێک له لایه ن خه ڵکی نیشتمانپه روه ر و کادر و پێشمه رگه کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان جێژنی بۆ ده گیرا که به داخه وه له شه وی یه لدای ساڵی ڕابردوو کاتێک کادر و پێشمه رگه کانی حیزب له ڕێوڕه سمی شه وی یه لدا له قه ڵای دێموکڕات ده گه ڕانه وه کرانه ٸامانجی پلانێکی له پێشدا دارێژراوی دوژ منانی گه ل. جنیایه تکارانی کۆماری ٸیسلامی به هاوکاری چه ند خاٸینێکی خۆفروش و به ته قاندنه وه ی چه ند بومب له به ر ده م قه ڵا ۵ پێشمه رگه ی قاره مانی حیزب و ۲کارمه ندی ٸاسایشی هه رێمی کوردستان شه هید بوون و ٸه و کاره ساته بوه هۆی داخ و په ژاره ی هاو سه نگه رانیان و خه ڵکی دڵسۆزی کوردستان.  له ساڵوه گه ری ٸه و کاره ساته دڵته زێنه دا وێڕای ٸیدانه و مه حکوم کردنه وه ی دوباره ی ٸه و جنایه ته یاد و ناوی ٸه و شه هیدانه به رز ڕاگیرا . هه روه ها له په یامه که دا به هۆی کاره ساتی دڵته زێنی بومه له رزه ی شه وی ۱۷ی نوامبری ٸه وساڵ له ناوچه کانی کرماشان و سه ر پێلی زهابی ڕۆژهەڵاتی کوردستان که بو به هۆی کوژرانی به سه دان که س و بریندار بونی به هه زاران که س و ڕوخان و وێران بونی ماڵی زۆربه ی دانیشتوانی ٸه و ناوچانه، وێڕای هاو خه می وسه ره خۆشی له که س و کاری کوژراوان هیوای چاک بونه وه ی هه ر چی زوتر بۆ برینداران خوازترابوو هه روه ها هاوکاری و یارمه تی خه لکی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان بۆ بومه له رزه لێدراوان که له مێژودا بێ وێنه بوه به رز نرخێندرابوو و ڕێزی لێ گیرابوو . له پاش په یامی کۆمیته په یامی لێژنه ی ناوچه ی پارتی دێموکڕاتی کوردستان له لایه ن به ڕێز شه هاب ٸه ندامی لێژنه خوێندرایه وه که تێیدا وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمه رگه و ٸاڵای کوردستان جینایه تی شه وی یه لدای خوێناوی مه حکوم و سه ره خۆشی شه هیدانی شه وی یه لدا له حیزبی دێموکڕات و بنه ماڵه و هاوسه نگه رانیان کرابوو نێوبراو هه روه ها وێڕای هاوخه می ٸه ندامان و لایه نگرانی پارتی سه باره ت به کاره ساتی بومه له رزه ی ناوچه کانی سه رپێلی زه هاب و کرماشان سه ره خۆشی له بنه ماڵه ی کوژراوانی روداوه که کرابو . له درێژه ی ڕێو ڕه سمه که دا په یامی دامه زرانی کۆمه ڵه ی کوردی روسکیلده پلاتفۆرم له لایه ن لاوی ژیر و نیشتمانپه روه ر ژیلوان خالید نیژاد به زمانی دانمارکی خوێندرایه وه که تێیدا وێڕای به خیر هاتنی ٸاماده بووان ٸیشاره به کار و ٸامانجه کانی کومه ڵه ی کوردی روسکیلده پلاتفــورم کرا بو . پاشان پارچه په خشانێک به ناوی سه رماوه ز له لایەن به ڕێز ٸه حمەد ڕه حمانی که ٸه رکی به ڕێوه به ری رێوره سمه که شی له ٸه ستۆ بوو پێشکەش کرا . له کاتی پشوداندا ٸاماده بوان به ٸێواره خوانێک و چا و قاوه میوانداریان لێکرا . له به شی دوهه م واتا پاش پشودان په یامی کومه ڵه ی کوردی روسکیلده پلاتفۆرم له لایه ن به ڕێز وریا مه للاک ٸه ندامی موشاویری کۆمیته به زمانی کوردی پێشکەش کرا . بروسکه ی پیرۆزبایی کومه ڵه ی زه حمه تکێشانی کوردستان له لایه ن نوێنه ری کۆمه له پێش کێش به به ڕێوه به رانی ڕێو و ڕه سمه که کرا . له درێژه دا پارچه شێعرێک له ژێر ناوی پێشمه رگه له لایه ن به ڕێز کاک ٸه بوبه کر محه ممه زاده (به کره ماره غانی ) پێشمه رگه ی دێرین و هاوسه نگه ری شه هیدانی شه وی یه لدا خوێندرایه وه . به شی کۆتای ڕێو ڕه سمه که بە موزیکی ٸارام و سرودی شوڕشگێری درێژه ی پێدرا . پێویسته ٸیشاره بکرێ ٸه رکی ده نگ و وێنه و فیلم هه ڵگرتنه وه له لایه ن به ڕێز کاک ڕه حیم خالید نیژاد ٸه ندامی موشاویری کۆمیته به ڕێوه چوو و به شی ته داروکات له ٸه ستۆی به ڕێز بێستون محه مه دزاده ٸه ندامی کۆمیته و به ر پرسی به شی ماڵی کۆمیته بوو . ڕێو ڕه سمه که له سه عات ۱۱ی شه و له که شێکی پڕ له خۆشی و ٸه مه گناسی به شداران کۆتایی پێ هات