کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە کرماشان

14:43 - 25 سەرماوەز 2717

ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری کرماشان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ، رۆژی پێشمەرگەو ئاڵا، چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوەبرد. رۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و هەروەها ئاڵای پیرۆزی کوردستان،  ئەندامان و دۆستانی چاونەترسی حیزب لە شاری کرماشان، بە شێوەیەکی تایبەت ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت. دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو چالاکییە تەبلیغییە‌دا لە دوو شوێنی هەربەرچاو و قەرەبالغی ئەو شارە کە بریتین لە پارکی کوهستان و تاق بۆستان بە هەڵکردنی تراکت و نووسینی دروشمی پێوەندی‌دار  وەفاداری خۆیانیان بە خەباتکارانی کورد و هەروەها هێما نەتەوەییەکان سەلماند. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرجەم نیشتمانپەروەرانی کرماشانی سڵاویان بۆ دەنێرێ.