کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵا، لە شاری بانە

14:55 - 25 سەرماوەز 2717

دۆستان و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری دێموکرات پەروەری بانە بۆ جارێکی دیکە لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا پێشوازییان لە ٢٦ی سەرماوەز کرد و ئەو یادەیان بەرزڕاگرت. بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە دەستمان گەیشتوە، دۆستان و هۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بانە، بۆ بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەوئاڵای کوردستان بە نووسینی تراکت و دروشمی شۆڕشگێڕانە لە گەڵ ڕێبازی شەهیدان و خەباتکارانی کورد پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز لە درێژەی پێشوازی کردن لە یادی ٢٦ی سەرماوەز دۆستان و لاوانی خوێن‌گەرمیی حیزب لە شاری بانەو لە چەند شوێنی ئەوشارە بە هەڵکردنی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار ڕێزیان لە هێما نەتەوەییەکان گرت. شیاوی باسە چالاکییەکان بەبۆنەی ساڵرۆژی پێشمەرگەو هەڵکردنی ئاڵا لە زۆربەی شار و ناوچەکانی کوردستان هەر بەردەوامە