کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار

15:28 - 25 سەرماوەز 2717

تێکۆشەرانی سەربە رێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکابی ناوچەی هەوشار، بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری تیکاب،  بە شێوەیەکی بەربەرین بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێرەکانی تایبەت بە رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و، لەو رێگایەوە جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیان بە قارەمانەتییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی. دۆستان و خەمخۆرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار  لە تێکۆشانێکی شۆڕشگێرانە، بە ڕازاندنەوەی دارودیواری شاری تیکاب بە وێنەو پۆستیڕەکانی تایبەت بە یادی ٢٦ی سەرماوەز ئەو یادەیان بەرزڕاگرت و ڕێزیان لە  تێکۆشانی ڕۆڵە فیداکارانی گەل و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان گرت. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان  وێڕای سپاس وپێزانین لە تێکۆشانی ئەندامانی خۆی لە ناوچەی دێموکراتدۆستی هەوشار سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.