کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێكۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی ئیلام

15:59 - 25 سەرماوەز 2717

لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز رۆژی  پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بۆ جارێکی دیکە دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی ئیلام، بە شێوەی بەرفراوان یاد و ناوی پێشمەرگەیان بەرز ڕاگرت. رۆژی ٢٣ و ٢٤ی سەرماوەز تێکۆشەرانی کوردپەروەری سەر بە ڕێکخستنەکانی حیزب لە ناوچەی دێرینی ئیلام بە شێوەی جۆراوجۆر وەفاداریی خۆیانیان بۆ خەباتکارانی ڕێگای ئازادی کوردستان نواند و بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر شاخەکانی کەویرکۆ و بانکۆڵی ناوچەی ئیلام پەیامی شاریان بۆ شاخ و سەرجەم تێکۆشەرانی دێموکرات نارد. ئەندامانی بوێرو دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان  لە شارەکانی  مێهران و دێهلوڕان و مەلەکشای ئیلام بە بڵاوکردنەوەی وێنەو دروشمی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز ، خۆیانیان بە پاڵپشتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان زانی و، لەو ڕێگایەوە لە گەڵ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەمان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە. شیاوی باسە ئەمساڵ لە بەرەبەری ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەوئاڵای کوردستان ، تێکۆشەرانی حیزب لە ناوچەی ئیلام چەندین جار چالاکیی تەبلیغاتییان بەڕێوە برد.