کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات، لە بانە

14:57 - 26 سەرماوەز 2717

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەی دێموکراتدۆستەوە بە "کوردستان وکورد" ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستان  گەیشتوە، تێکۆشەرانی یەکگرتووخوازی دێموکرات لە شاری بانە  لە چالاکییەکی مانادار بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز وەفاداریی خۆیانیان بە خەباتکارانی حیزبی دێموکرات سەرلەنوێ سەلماند. ئەندامان و دۆستانی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات لە شاری بانە، لە چالاکییەکی تەبلیغاتی‌دا یادوناوی سەرجەم شەهیدانی حیزبیان بەرز ڕاگرت و، هەروەها خۆیانیان بە پاڵپشتی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات زانی. شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەز بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان واتە ٢٦ی سەرماوەز، دۆستان و لایەنگرانی دێموکرات ویستی بانەیی، بە نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاڵا، وەکوو دوو هێمای نەتەوەیی و، یادگار لەسەردەمی کۆماری کوردستان ، پێشوازییان لەو بۆنە نەتەوەییە کرد و، چالاکییان ئەنجام دا. شیاوی باسە لە حەوتووی ڕابردوودا ، تێکۆشەرانی یەکگرتووخوازی دێموکرات لە شاری مەهاباد لە چالاکییەکی هاوشێوە، یادی ٢٦ی سەرماوەزیان بەرز ڕاگرت.