کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان

19:34 - 26 سەرماوەز 2717

تێکۆشەرانی سەربە رێکخستنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی  بۆکان، بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد. تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان ،  بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێرەکانی تایبەت بە رۆژی ئاڵا و پێشمەرگەوە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد و، لەو رێگایەوە جارێکی دیکە وەفاداریی خۆیان بە قارەمانەتییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەربڕی. دۆستان و خەمخۆرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان و دەوروبەری ئەو شارە   لە تێکۆشانێکی شۆڕشگێرانە، بە ڕازاندنەوەی دارودیواری شار بە وێنەو پۆستیڕەکانی تایبەت بە یادی ٢٦ی سەرماوەز ئەو یادەیان بەرزڕاگرت و ڕێزیان لە  تێکۆشانی ڕۆڵە فیداکارانی گەل و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان گرت. ئەو شوێنانە کە تێدا چالاکیی کراون بریتین لە : علی ئاوا .مەجبووراوا.کەمربەندی.کۆڵانی کانی، دەوروبەری "پمپ بنزین" حەبیب زاده، گوند چۆمی مجیدخان و چەند شوینێکی دیکە لە ناوچەی بۆکان. کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان  وێڕای سپاس وپێزانین لە تێکۆشانی ئەندامانی خۆی لە ناوچەی  بۆکان سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ