کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی ٢٦ی سەرماوەز لە شاری دێولان

16:44 - 27 سەرماوەز 2717

ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری دێولان و ناوچەی لەیلاخ، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەو تراکتی پێوەندی‌دار بە ساڵرۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان، رێزیان لە فیداکاری رۆڵە بە ئەمەگ و خۆنەویستەکانی وڵات گرت و، لەگەڵ ئامانج و ڕیبازی پێشمەرگانە پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە. ئەو شوێنانەی  لە شاری دێولان  کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە :  مەیان موعللیم، ئامووزش وپەروەرش، پارکی شار، مەیدانی بێعسەت، مەیدانی ساعەت، گەڕەکی کەلەملە ،( بلواری بیمارستان ) و گەڕەکی شافیعی. بەم بۆنەیە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە دۆستان و ئەندامانی خۆی لە ناوچەی لەیلاخ ، سڵاویان بۆ دەنێرێ و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.