کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، لە شارەکانی سەردەشت و بانە

16:55 - 27 سەرماوەز 2717

تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان  لە شاری سەردەشت بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی ٢٦ی سەرماوەز بۆ جارێکی دیکە  چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. لە شەوانی ڕابردوو لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سەردەشت بە بڵاو کردنەوەی تراکت و وێنەی تایبەت بە رۆژی پێشمەرگەو ئاڵا، ئەو یادەیان بەرز راگرت و ،ڕێزیان لە فیداکاری پێشمەرگەکانی نیشتمان گرت. بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نێو شاری سەردەشت وێنەو نووسراوەی تایبەت بەو بۆنە نەتەوەییە بڵاو کردەوە و پاڵپشتی خۆیانیان لە پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان دەربڕی. لە درێژەی چالاکییە تەبلیغییەکان بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستان  لە شاری بانە سەرلەنوێ تێکۆشەرانی دێموکرات، بە هەڵکردنی ئاڵاو  بە بڵاو کردنەوەی تراکت و پۆستێری  تایبەت بە یادی ٢٦ی سەرماوەز لەو ڕێگایەوە  وەفاداریی خۆیانیان بە پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێموکرات سەلماند.