کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی سیمینارێک لە لایەن کۆمەڵەی کولتووری کوردی لە نۆروێژ

19:51 - 27 سەرماوەز 2717

سیمینارێک لە لایەن کۆمەڵەی کولتووری کوردی بۆ هەریەک لە بەڕێزان هاشم رۆستەمی و سۆران شێرزاد بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و هەڵکرانی ئاڵای کوردستان پێکهات. سەر لە ئێوارەی رۆژی هەینی سێمینارێک لە لایەن کۆمەڵەی کولتووری کوردییەوە بەرێوە چوو سەرەتای سێمینارەکە بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد دواتر بەرێوبەری سێمینارەکە داوای لە کاک هاشم کرد باسەکەی پێشکەش بکات. باسەکەی بەرێز هاشم  کەریمی باسێکی پوخت بوو لە سەر دەور و نەخش پێشمەرگە و مێژووی پێشمەرگە و لەو بارەوە بۆ ئامادە بووان دوا. باسەکەی سۆران شێرزاد هەڵسەنگاندنێک لەسەر لێکەوتەکان دوای  کارەساتی سروشتی و دەرفەت خوڵقێنی خەڵکی رۆژهەڵات لەو کارەساتە بوو کە لە چەشنی خەباتێکی مەدەنی و فرە رەهەند خۆی دەرخست. مامۆستا سالار کەسایەتی سەربەخۆ چەند وتەیەکی کورتی لە سەر  رۆژی پێشمەرگەو ئاڵا پێشکەش کرد. دواتر پێشمەرگەی دێرین حەسەن غەمبار پەخشانێکی حیماسی بە هەست و سۆزی پێشکەش کرد کە سەرنجی بەشداربووانی بۆلای خۆی راکێشا. هونەرمەندانی دەنگخۆش هێدی قادری، کارۆخ خزری و حوسێن تەوازع چەند پارچە سروودێکیان بەو بۆنەوە پێشکەش بە بەشداران کرد.