کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی بە بۆنەی "یەڵدای خۆێناویی دێموکرات" لە شاری مەهاباد

17:45 - 28 سەرماوەز 2717

لە بەرەبەری ساڵۆەگەری کارەساتی تەقینەوەکانی بەردەم قەڵای دێموکرات و شەهید بوونی پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، خەڵکی شوڕشگێڕی  مەهاباد لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا یادوناوی شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت. هاوکات لە گەڵ چالاکییەکان بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری مەهاباد ڕۆژی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەز بە وەبیرهێنانەوە کارەساتی تەقینەوەکانی بەردەم قەڵای دێموکرات ، کردەوەی تێروریستیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان مەحکوم کرد و بە بەربڵاوی وێنەی شەهیدانی شەوی یەڵدایان بڵاو کردەوەو لەو رێگایەوە وەفاداریی خۆیانیان بە سەرجەم شەهیدانی گەل،  بەتایبەتی شەهیدانی شەوی یەڵدا  سەلماند. جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا ؛ کە هاوکاتە لەگەڵ شەوی لە دایکبوونی دوکتور قاسملوو ، لە ئەنجامی دوو تەقینەوە لە بەردەم قەڵای دێموکرات ٥ پێشمەرگەی حیزب و دوو پێشمەرگەی ئاسایشی کۆیە شەهید کران.