کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێز گرتن لە شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دێموکرات، لە شاری بانە

18:54 - 30 سەرماوەز 2717

بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی تەقینەوەکانی بەردەم قەڵای دێموکرات کە بۆ بە هۆی شەهیدبوونی پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان ،  لە شاری بانە لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا ئەو یادە کرایەوە. بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بەدەستمان گەیشتوە، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی٢٩ی سەرماوەز ئەندامان و خەمخۆرانی حیزب  لە چەندین گەڕەک و کۆڵانی ئەوشارە، بە بڵاو کردنەوەی وێنە شەهیدانی شەوی یەڵداو، هەروەها تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار بە شەهیدانی سەرفەراز،  وێڕای مەحکووم کردنی سەرلەنوێ کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.