کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە شاری بۆکان یادی شەهیدانی یەڵدا کرایەوە

19:56 - 30 سەرماوەز 2717

چالاکیی تەبلیغی بە مەبەستی ڕێزگرتن لە شەهیدانی یەڵدای خوێناویی دێموکرات، لە شاری بۆکان. بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکرانی پۆلێک لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە شەوی یەڵدا، بەدەستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٩ی  سەرماوەز تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری بۆکان لە چالاکییەکی بەربڵاو لە چەندین شوینی ئەو شارە بەبلاوکردنەوەی وێنەی شەهیدانی یەڵدا و نووسینی تراکت و نووسراوەی پێوەندی‌دار ،  یادی شەهیدانیان بەرز ڕاگرت و سەر لەنوێ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان شەرمەزار کرد. لایەنگران و دۆستانی ئەمەگناسی حیزب لە شاری بۆکان بە یادکردنەوە لە شەهیدانی شەوی یەڵدای ساڵی ڕابردوو، خۆیانیان بە درێژەدەری ڕێگای شەهیدانی کوردستان زانی و ، بە چالاکیی تەبلیغاتی وەفاداریی خۆیانیان بە شەهیدان و خەباتکارانی دێموکرات دووپات کردەوە.